پێشمه‌رگه سپۆرت -
پیپ گواردیۆلای ئیسپانی و ڕاهێنه‌ری یانه‌ی مانچسته‌ر سیتی پێشه‌نگی خولی ئینگلته‌را له لێدوانێكی خۆیدا ڕه‌خنه‌ی ئاراسته‌ی به‌رپرسانی خولی نایابی تۆپی پێی ئینگلته‌را گرت به‌وه‌ی كه تیپه به‌شدارببووه‌كان هه‌فتانه یاری زۆر ده‌كه‌ن .
ڕاهێنه‌ری ناوبراو ڕایگه‌یاندبوو كه یه‌كێتی تۆپی پێی ئئینگلته‌را بیر له یاریزانان ناكاته‌وه به‌لاَم ده‌بێت بیر له پاراستنی یاریزانان بكرێته‌وه چونكه یاریكردنی زۆر دووچاری پێكانیان ده‌كات .
گواردیۆلا ئه‌وه‌ی ئاشكرا كردووه كه ئێمه هه‌موومان به‌هۆی یاریزانه‌وه ده‌رده‌كه‌وین چونكه ئه‌وان هونه‌رمه‌ندن و هانده‌رانیش بۆ سه‌یری ئئه‌وان دێن نه‌ك بۆ سه‌یری ئێمه و به‌رپرسانی تۆپی پێ ، ئێمه به‌م شێوه‌یه یاریزانه‌كان ده‌كوژین چونكه فشاریان ده‌خه‌ینه سه‌رو له كاتی پێكانیش زوو چاك نابنه‌وه .