پێشمه‌رگه سپۆرت -
گه‌ڕێكی نوێی یاریه‌كانی خولی لاوانی یانه‌كانی كوردستان بۆ ئاستی نایاب ئه‌نجام ده‌درێت و له‌م هه‌فته‌یه و له كۆمه‌ڵه‌ی دووه‌مدا لاوانی پێشمه‌رگه له‌سه‌ر یاریگه‌ی خۆیدا له ناوچه‌ی فه‌رمانده‌یی میوانداری له لاوانی شێروانه ده‌كات .
ئه‌و یاریه كاتژمێر 2:30 خوله‌كی پاش نیوه‌ڕۆی ڕۆژی هه‌ینی 5 / 1 / 2018 وله‌سه‌ر یاریگه‌ی فه‌رمانده‌یی ئه‌نجام ده‌درێت ، لاوانی پێشمه‌رگه له ئێستادا به 7 خاڵ له پێشه‌نگی كۆمه‌ڵه‌كه‌یه‌تی و هه‌روه‌ك بۆ ئه‌و یاریه‌شی ده‌یه‌وێت سێ خاڵی یاریه‌كه مسۆگه‌ر بكات .
سیروان جه‌بار ڕاهێنه‌ری لاوانی یانه‌ی پێشمه‌رگه تایبه‌ت به پێشمه‌رگه سپۆرتی ڕاگه‌یاند ، كه ئه‌وان به‌رده‌م له ئاماده‌كاریدان و ده‌یانه‌وێت یاری به یاری ئاستیان به‌ره‌و پێش بچێت هه‌روه‌ك ڕاهێنه‌ری لاوانی پێشمه‌رگه ئاماژه‌ی پێدا كه ته‌واوی ئاماده‌كاریان بۆ ئه‌م یاریه‌ش كردووه و بۆ بردنه‌وه و سێ خاڵی دوا یاریان له‌م قۆناغه‌دا یاری ده‌كه‌ن .
هه‌ر له یاریه‌كانی كۆمه‌ڵه‌ی دووه‌م لاوانی نه‌ورۆز میوانداری له لاوانی یانه‌ی هه‌ڵه‌بجه ده‌كات .
له كۆمه‌ڵه‌ی یه‌كه‌میی یاریه‌كانیش چوار یاری به‌ڕێوه ده‌چێت و تێیداو خشته‌ی یاریه‌كان به‌م شێوه‌یه ده‌بێت .
زێره‌ڤانی × برایه‌تی
هه‌ندرێن × گاره
پێشمه‌رگه هه‌ولێر × زاخۆ
هه‌ولێر × دهۆك