پێشمه‌رگه سپۆرت -
بڕیاره ڕۆژی هه‌ینی 5 / 1 / 2018 گه‌ڕێكی نوێی یاریه‌كانی خولی فوتساڵی كچانی یانه‌كانی كوردستان له یاریگه جیاوازه‌كان ئه‌نجام بدرێن له شاری سلێمانی تیپی یانه‌ی ئافرۆده‌یت له گروپی یه‌كه‌مدا میوانداری تیپی ئافره‌تانی هه‌ولێر ده‌كات هه‌ر له‌و گروپه‌شدا تیپی فوتساڵی یانه‌ی هه‌ڵه‌بجه له‌م هه‌فته‌یه‌دا پشووه به‌هۆی پاشه‌كشه‌كردنی كچانی یانه‌ی گاره .
له گرروپی دووه‌میش ده‌روازه و زانكۆی جیهان به یه‌ك ده‌گه‌ن و تیپی فوتساڵی یانه‌ی چۆمانیش میوانداری له كچانی یانه‌ی زێره‌ڤانی ده‌كات .
سه‌باره‌ت به ڕوبه‌ڕوبونه‌وه‌كه‌ی تیپه‌كه‌ی شاری سلێمانی به‌رامبه‌ر ئافره‌تانی هه‌ولێر كاروان شێخ زیره‌ك ڕاهێنه‌ركه‌ی كچانی ئافرۆده‌یت تایبه‌ت به پێشمه‌رگه سپۆرت ووتی ، تیپه‌كه‌مان سوپاس بۆ خوای گه‌وره له ئاماده‌باشییه‌كی باشدایه‌و هه‌رچه‌نده كه له یاری چوندا بالاَنسی یاریه‌كه له‌به‌رژه‌وه‌ندی ئێمه بوو به‌لاَم چانس یاوه‌رمان نه‌بوو سێ لێدانی سزامان فه‌وتاند كه ده‌بوو 4-2 ئێمه براوه بوینایه ، به‌ر له خوله‌كه‌ش ئێمه خاڵی‌ی به‌هێزی تیپه‌كه‌ی ئافره‌تانی هه‌ولێرمان ده‌زانی كه له یاریزانه كچه‌كانی ( سلێمانی ، كه‌ركوك ) دا خۆی ده‌بینێته‌وه ، كاروان ئاماژه‌ی به‌وه‌دا كه ئه‌م یاریه به‌لای ئه‌وه‌وه یاری نێوان ئافرۆده‌یتی یه‌ك و ئافرۆده‌یتی دوو ده‌بێت چونكه یاریزانه كچه‌كانی ئێستایی هه‌ولێر پێشتر لای خۆمان بوون و ماوه‌یه‌ك خۆم ڕاهێنانم پێ كردوون .
له‌لایه‌كی تریشه‌وه مه‌زن محه‌مه‌د ڕاهێنه‌ری ئافره‌تانی هه‌ولێر پێشتر ڕایگه‌یاندبوو به لاپه‌رشه‌ی وه‌رزشی ڕۆژنامه‌ی هه‌ولێر كه پێشبینی ئه‌وه‌م نه‌ده‌كرد كه تیپه‌كه‌مان له‌و ئاسته‌دا بێت ڕاسته له هه‌موو یاریه‌كان براوه بووین به‌لاَم زه‌حمه‌تی زۆرمان بینیوه و ئاستی تیپه‌كه‌مان ڕو له باشی ده‌كات ئه‌ویش به‌هۆی نه‌بوونی هه‌ماهه‌نگی له نێوان یاریزانان و سه‌ره‌تا ئه‌ركه‌كه‌مان زۆر قورس بوو به‌لاَم دواتر چاره‌سه‌رمان كرد .
له كۆتایی ئه‌و لێدوانه‌ی دا بۆ ڕۆژنامه‌ی ناوبراو مه‌زنی ڕاهێنه‌ر ئاماژه‌ی به‌وه‌داوه كه بۆ ئه‌م قۆناغه پشتمان به یاریزانێكی دیكه‌ی خۆمان به‌ستووه كه ئه‌ویش یاریزانێكی یانه‌ی قوه جه‌ویه یه له شاری به‌غداد .
فۆتۆ : سان ناسح