پێشمه‌رگه سپۆرت -
لیژنه‌ی پێش بڕكێكان له یه‌كێتی ناوه‌ندی باله‌ی عێراق خشته‌ی یاریه‌كانی قۆناغی یه‌كه‌می خولی بژارده‌ی باله‌ی یانه‌كانی عێراقی ڕاگه‌یاندوو بڕیاری دا له به‌رواری 12ی / 1 / 2018 یاریه‌كان ده‌ست پێبكات .
ده‌ست پێكی یاریه‌كان به یاری نێوان تیپی باله‌ی یانه‌كانی گاز جنوب و نه‌فت میسان ده‌بێت و ئه‌و یاریه‌ش كاتژمێر 2:00ی پاش نیوه‌ڕۆی ڕۆژی پێنج شه‌ممه 12 / 1 له هۆڵی زوبێر له شاری به‌سره ئه‌نجام ده‌درێت .
ئه‌مه‌و به‌هۆی ئه‌وه‌ی یاریه‌كان به شێوه‌ی خول به‌ڕێوه ده‌چێت تیپی باله‌ی یانه‌كانی پێشمه‌رگه له شاری سلێمانی و یانه‌ی هه‌ولێر له ڕۆژی 1 / 2 / 2018 ڕوو ده‌كه‌نه شاری به‌سره و تیپه‌كه‌ی پیێشمه‌رگه ڕوبه‌ه‌ڕوی تیپی باله‌ی یانه‌ی به‌حری ده‌بێته‌وه و هه‌ولێریش له‌به‌رامبه‌ر یانه‌ی غاز یاری ده‌كات .
ته‌واوی خشته‌ی یاریه‌كان له قۆناغی یه‌كه‌م به‌م شێوه‌یه ده‌بێت كه لیژنه‌ی پێشبڕكێكان له یه‌كێتی ناوه‌ندی باله‌ی عێراق دیاری كردووه .