پێشمه‌رگه سپۆرت -
وه‌ك ده‌ست خۆش كه‌ریه‌ك بۆ ئه‌و ئه‌نجامانه‌ی كه به‌ده‌ستیان هێناوه له ساڵی 2017 دا ده‌سته‌ی كارگێڕی یانه‌ی وه‌رزشی پێشمه‌رگه ئاهه‌نگێكی بچوكی بۆ تیپه وه‌رزشیه‌كانی یانه‌كه ڕێك خست بۆ سه‌رجه‌م ئاسته‌كان ، له‌ده‌ست پێكی ئاهه‌نگه‌كه‌دا به‌ڕێز مه‌حمود ئه‌حمه‌د مورادی جێگری سه‌رۆكی یانه‌ی پێشمه‌رگه ده‌ست خۆش كه‌ری خۆی ئاراسته‌ی ئاماده‌بوان كردوو ئاماژه‌ی به‌وه‌دا كه یاریزانان و ڕاهێنه‌ران وێڕایی قه‌یرانی دارایی توانییان له ساڵی 2017 دا ئه‌نجامی شایسته به‌ده‌ست بهێنن و هیوایی خواست له ساڵی نوێ‌دا به گڕو تینێكی زیاتره‌وه ئه‌نجامی باشتر به‌ده‌ست بهێنن وله كۆتایشدا به وێنه‌ی یادگاری ئاهه‌نگه‌كه به كۆتاهات .