سیروان شه‌وكه‌ت
پێده‌چێت ناونیشانی بابه‌ته‌كه خوێنه‌ر دوچاری سه‌ر سوڕمان بكات ، هه‌موومان ئه‌وه ده‌زانین كه ڕوداوه‌كانی 16ی ئۆكتۆبه‌ر كاریگه‌ری زۆری كرده شاری كه‌ركوك له‌و بوارانه‌ش كه كاری گه‌ری كه‌وته سه‌ر چالاكییه وه‌رزشیه‌كان بوو .
دووهه‌فته به‌ر له 16ی ئۆكتۆبه‌ر تیپی فوتساڵی كچانی یانه‌ی گازی باكور له یاریه‌كانی خولی فوتساڵی یانه‌كانی كوردستان به پاڵێوراوێكی به‌هێزی براوه‌ی نازناوه‌كه ئه‌ژمار ده‌كرا ، به‌لاَم ئه‌م ڕوداوانه وایان كرد كه ئه‌م تیپه به‌بێ ویستی خۆیان ماڵئاواییان له خوله‌كه كردوو دووركه‌وتنه‌وه .
كچه‌كان سه‌ر پشك كران
له‌گه‌ڵ بڕیار دانی یانه‌كه له ته‌واو نه‌كردنی كاروانی خۆیان له‌و خوله كچانی گازی باكور سه‌رپشك كران له په‌یوه‌ندی كردنیان به هه‌رتیپێكی دیكه كه خۆیان ئاره‌زووی لێ بكه‌ن و ڕاهێنه‌ركه‌ی گازی باكور به‌م هه‌نگاوه وانه‌یه‌كی فێركاری به‌خشیه هه‌موو ڕاهێنه‌ران كه هیچ كاتێك یاریزان ناكرێت وابه‌ستی ڕاهێنه‌ر بێت و له‌سه‌ری تاپۆ نه‌كراون و بازنه‌ی سه‌ربه‌ستی و بڕیاردانی خۆیان به‌ده‌ست خۆیان ده‌بێت .
كچه‌كانی قاسم كلیلی بردنه‌وه‌ن
له ئێستادا دوایی په‌رشوبلاَوبونه‌وه‌ی كچه یاریزانه‌كانی مامۆستا قاسم جه‌میلی ڕاهێنه‌ری گازی باكور هه‌ریه‌ك له‌و یانانه‌ی كه له ئێستادا به‌خواستن كچه‌كان یاریان بۆ ده‌كه‌ن بونه‌ته كلیلی بردنه‌وه‌ی ئه‌و تیپانه و خاڵی یه‌كلاكه‌ره‌وه‌ی سه‌ركه‌وتنه‌كانن ، هه‌روه‌ها ده‌ركه‌وت كه هیچ كام له تیپه به‌شداربوه‌كانی ئه‌م خوله خاوه‌نی تیپی ته‌واوی كچانی خۆیان نین ته‌نیا تیپێك كه خاوه‌نی كچك و یاریزانی خۆی بێت تیپه‌كه‌ی مامۆستا قاسم بوو .
لێره‌دا مه‌به‌ستی من له‌و بابه‌ته‌ی سه‌ره‌وه ته‌نیا شیكردنه‌وه و هه‌ڵسه‌نگاندن و به‌هه‌ند زانینی سه‌ربازێكی وونی ڕه‌وتی وه‌رزشی كچانی شاری كه‌ركوكه كه زیاد له توانای خۆی خه‌رج ده‌كات بۆ به‌ره و پێش چوون و پێگه‌یاندن و خزمه‌ت كردنی ڕه‌گه‌زی مێینه له شاری كه‌ركوك ، هه‌ر بۆیه ده‌شێت بوترێت نازناوی خولی فوتساڵی یانه‌كانی كوردستان ئه‌وا قاسم و كچه‌كانی براوه‌ی نازناوه‌كه‌ن و سه‌لماندیشیان كه له هه‌ر شوێن و هه‌ر تیپێك بن ئه‌وان پاڵه‌وانن .