تهندروستی -
هەستكردن بە ئازار لە بەشی خوارەوەی سك و سەروو گەدە و هەبوونی ئازار لە كاتی میزكردندا ئاماژەن بۆ هەبوونی بەرد لە گورچیلەكاندا.
جگە لەمانەش ئەو كاتەی گۆڕانكاری بەسەر ڕەنگ و بۆنی میز بێت بۆ سوور یان قاوەی و دڵتێكهەڵاتن و ڕشانەوەی لەگەڵ بێت ئەوە ئاماژەیە بۆ دروست بوونی بەرد لە گورچیلەكاندا یان لە زراودا .
بەردی گورچیلە چییە؟
مانای كۆبوونەوە و كەڵەكە بوونی بلورەكانی كریستاڵە لە ناو گورچیلەدا دوای تێپەڕ بوونی چەند ڕۆژێك یان چەند هەفتەیەك یان چەند مانگێك ئەم كریستاڵانە لەناو گورچیلە یان زراودا ]ەنیشێت و بەهۆیەوە ئازارێكی زۆر لە بەشی خوارەوەی پشت دروست دەبێت و میز خوێنی پێوە دەبێت و هەندێكجار دڵتێكهەڵاتن زیاد دەكات .
هۆكارە بۆ ماوەیی و ژینگەییەكان و نەخواردنەوەی ئاو بە بڕی پێویست كاریگەریان دەبێت لەسەر دروست بوونی بەرد لە گورچیلەكاندا ، بۆ ئەوەش پزیشكەكان بەردەوام ڕێنمووی هاوڵاتیان دەكەن ئاو زۆر بخۆنەوە بۆ ئەوەی توشی ئەم حاڵەتە نەین .
چارەسەری ئەم حاڵەتە:
پێویستە ئەو كەسانەی بەرد لە گورچیلەكانیاندا دروست دەبێت ئاو زۆر بخۆنەوە و ئەو خۆراكانە كەم بخۆن كە كالسیۆم و سۆدیۆم و پرۆتین و خوێی تیادا بێت و خواردنەوە گازیەكان كەم بخورێتەوە .