پێشمه‌رگه سپۆرت -
كاتژمێر 2:30 خوله‌كی پاش نیوه‌ڕۆی ڕۆژی هه‌ینی 29 / 12 / 2017 و له‌سه‌ر یاریگه‌ی یانه‌كانی كوردستان یاریه‌كانی هه‌فته‌ی چواره‌می كۆمه‌ڵه‌ی یه‌كه‌م و هه‌فته‌ی سێهه‌می كۆمه‌ڵه‌ی دووه‌می خولی لاوانی یانه‌كانی كوردستان بۆ ئاستی نایاب ئه‌نجام دران .
له یاریه‌كانی كۆمه‌ڵه‌ی یه‌كه‌م لاوانی یانه‌كانی هه‌ندرێن و برایه‌تی به گۆڵێك یه‌كسان بوون و زاخۆش به گۆڵێكی بێ وه‌لاَم له لاوانی زێره‌ڤانی برده‌وه .
لاوانی یانه‌ی گاره‌ش به‌رامبه‌ر لاوانی یانه‌ی هه‌ولێر یاری كردوو ئه‌نجامی ئه‌و یاریشه گۆڵێك بوو بۆ هه‌رلایه‌كیان ، ئه‌مه‌و لاوانی دهۆك توانیان له‌سه‌ر یاریگه‌ی خۆیاندا به ئه‌نجامی 4-1 گۆڵ له لاوانی یانه‌ی پێشمه‌رگه‌ی هه‌ولێر ببنه‌وه .
له یاریه‌كانی كۆمه‌ڵه‌ی دووه‌میش دوو یاری به‌ڕێوه چوو لاوانی پێشمه‌رگه‌ی سلێمانی به ئه‌نجامی 3 گۆڵی بێ وه‌لاَم له لاوانی خانه‌قینی برده‌وه و شێَروانه‌ش له یاریگه‌ی خۆیدا به گۆڵێكی بێ وه‌لاَم له لاوانی یانه‌ی نه‌ورۆزیان برده‌وه.
به‌و ئه‌نجامانه‌ش ڕیزبه‌ندی یانه‌كان له هه‌ردوو كۆمه‌ڵه‌كه به‌م شێوه‌یه‌یه :