پێشمه‌رگه سپۆرت -
هه‌ڵبژارده‌ی عێراق سێهه‌م یاری خۆی له یاریه‌كانی جامی 23ی ولاَتانی كه‌نداو ئه‌نجام دا‌و توانی به بردنه‌وه‌ی له هه‌ڵبژارده‌ی یه‌مه‌ن به یه‌كه‌می كۆمه‌ڵه‌كه‌ی بگاته یاریه‌كانی قۆناغی پێش كۆتای جامه‌كه .
له‌و یاریه‌دا كه كاتژمێر 6:30 خوله‌كی ئه‌م شه‌و هه‌ینی و له‌سه‌ر یاریگه‌ی سه‌داقه و سه‌لام له ولاَتی كوێت ئه‌نجام درا هه‌ڵبژارده‌ی عێراق به سێ گۆڵی یاریزانان ( عه‌لی حسێن و عه‌لی فایز به لێدانی په‌نارتی و مه‌هدی كامل ) له خوله‌كه‌كانی 52 ، 63 ، 79 توانی سێ خاڵی یاریه‌كه به‌ده‌ست بهێنێت و كۆی خاڵه‌كانی بۆ 7 خاڵ له سێ یاریدا به‌رز بكاته‌وه و بگاته یاریه‌كانی پێش كۆتایی جامه‌كه .