پێشمه‌رگه سپۆرت -
به‌مه‌به‌ستی ئاماده‌كاری بۆ پاڵه‌وانێتی ئاسیایی خوار ته‌مه‌ن 23 ساڵ هه‌ڵبژارده‌ی ئۆڵۆمپی عێراق ڕوو ده‌كاته ولاَتی قه‌ته‌ڕ .
هه‌ڵبژارده‌ی ئۆڵۆمپی عێراق له ولاَتی قه‌ته‌ڕ كه‌مپێكی ئاماده‌كاری ئه‌نجام ده‌دات و تا به‌رواری 4 / 1 / ساڵی داهاتووش كه‌مپه‌كه‌ی به‌رده‌وام ده‌بێت .
حسێن خرسانی لێپرسروای ڕاگه‌یاندنی هه‌ڵبژارده‌ی ئۆڵۆمپی عێراق ئه‌و هه‌واڵه‌ی پشت ڕاست كرده‌وه و ووتی هه‌ڵبژارده‌ی عێراق ئاماده‌كاریه‌كانی بۆ یاریه‌كانی قۆناغی كۆتایی پاڵه‌وانێتی ئاسیایی خوار ته‌مه‌ن 23 ساڵ ده‌بێت كه بڕیاره یاریه‌كانی له به‌رواری 9 / 1ی مانگی داهاتوو به‌ڕێوه بچێت و یاریه‌كانی له ولاَتی صین ده‌بێت .
ئه‌مه‌و بڕیاره هه‌ڵبژارده‌ی ئۆڵۆمپی عێراق له چوارچێوه‌ی كه‌مپه‌كه‌یدا چه‌ند یاریه‌كی دۆستانه‌ی ئاماده‌كاری له‌گه‌ڵ یانه‌كانی ئه‌و ولاَته ئه‌نجام بدات .
لێپرسروای ڕاگه‌یاندنی ئۆڵۆمپی عێراق ئاماژه‌ی به‌وه‌شداوه كه یاریزانانی هه‌ڵبژارده‌ی ئۆڵۆمپی عێراق له 23 یاریزان پێك دێن كه 6 یاریزانی له ئه‌ستێره‌كانی هه‌ڵبژارده‌ی عێراق ده‌بێت .