پێشمه‌رگه سپۆرت -
ئێواره‌ی ڕۆژی چوار شه‌ممه 27 / 12 / 2017 له نێو باره‌گه‌ی یانه‌ی پێشمه‌رگه به‌ڕێز مه‌حمود ئه‌حمه‌د مورادی جێگری سه‌رۆكی یانه‌ی پێشمه‌رگه به ئاماده‌بوونی شێرزاد محه‌مه‌د سكرتێر و ئه‌ندامانی ده‌سته‌ی كارگێڕی یانه پێشوازی كرد له ستافی ڕاهێنه‌ر و یاریزانانی تیپی تۆپی سه‌رمێزی ئاسته جیاوازه‌كانی یانه .
ئه‌م پێشوازیه‌ش له‌به‌رامبه‌ر كۆتاده‌ست كه‌وتی ئه‌م ساڵی تیپه‌كانی تۆپی سه‌رمێزی یانه بوو كه له پاڵه‌وانێتی كراوه‌ی تۆپی سه‌رمێزی شاری سلێمانی و ده‌وروبه‌ری كه له فامیلیی مۆڵ ئه‌نجام درا پله‌كانی یه‌كه‌م به‌ده‌ست بهێنن .
له‌و دیداره‌دا به‌ڕێز جێگری سه‌رۆكی یانه ده‌ست خۆشی و سوپاس و ستایشی خۆی ئاراسته‌ی ستافه‌كه كردوو هیوایی خواست له ساڵی داهاتوودا ئه‌نجام و خه‌لاَتی زیاتر به‌ده‌ست بهێنن و ڕێچكه‌ی خۆیان له پێشه‌نگ بوون به‌رنه‌ده‌ن .