پێشمه‌رگه سپۆرت -
هه‌نگاو به‌ره‌و كۆتایی ساڵی 2017 ده‌نێین و ڕافایل نادالی ئیسپانی پێشه‌نگی ڕیزبه‌ندی یاریزانانی پیشه‌گه‌ری تێنسی سه‌ر زه‌وی جیهانی گرتووه ، له‌و ڕیزبه‌ندیه‌دا ڕۆجێر فێدره‌ر سویسری له پله‌ی دووه‌م و گریگۆردی میترۆڤی بولگاری له پله‌ی سێهه‌مدایه .
ئه‌مه‌و پله‌ی چواره‌م بۆ ئه‌لێكس سه‌نده‌ر زفریڤی ئه‌ڵمانی و پله‌ی پێنجه‌ه‌میش له به‌رژه‌وه‌ندی دۆمۆنێكتیمی نه‌مسایی و پله‌ی شه‌شه‌م بۆ مارین شیلی تچی كرواتی یه .
هه‌ر له و ڕیزبه‌ندیه‌دا دایفید جۆڤینی به‌لجیكی ، جاك سۆك ئه‌مریكی پله‌كانی حه‌وته‌م و هه‌شته‌میان گرتووه .
له كۆتایی ڕیزبه‌ندیه‌كه‌شدا ستانیس لاسی سویسری و بابلۆ كارینۆی ئیسپانی له پله‌كانی نۆیه‌م و ده‌یه‌مدا جێگیر بوون .