پێشمه‌رگه سپۆرت -
تیپی تۆپی سه‌رمێزی خونچه‌كانی یانه‌ی پێشمه‌رگه مه‌شقه هاوبه‌شه‌كانی بره‌و پێده‌دات و به‌مه‌به‌ستی سود گه‌یاندنی زیاتریش به یاریزانانی تییپه‌كه مه‌شقێكی هاوبه‌شیان له‌گه‌ڵ یانه‌ی ئاشتی و بۆ ئه‌و ئاسته ئه‌نجام دا.
سه‌باره‌ت به ئاماده‌كاریه به‌رده‌وامه‌كانیان هه‌ردی ئه‌حمه‌د ڕاهێنه‌ری تیپی تۆپی سه‌رمێزی خونچه‌كانی یانه‌ی وه‌رزشی پێشمه‌رگه تایبه‌ت به پێشمه‌رگه سپۆرت ووتی ، به‌مه‌به‌ستی به‌رو دان و به‌ره‌و پێش چوونی ئاستی یاریزانانی تیپه‌كه‌مان و تێكه‌ولاَوبونیان له‌گه‌ڵ یاریزانانی یانه‌كانی دیكه مه‌شقێكی هاوبه‌شمان له‌گه‌ڵ یانه‌ی وه‌رزشی ئاشتی و له نێو هۆڵی ئه‌و یانه‌یه‌ی هاوشارمان ئه‌نجام دا .
هه‌ردی ووتیشی، ئه‌و مه‌شقانه درێژ ده‌كه‌ینه‌وه و به گرنگی ده‌زانین یاریزانان سود له توانایی یاریزانانی دیكه‌ی یانه‌كان ببینن .