پێشمه‌رگه سپۆرت -
پاش ئه‌وه‌ی به‌شداریان له پاڵه‌وانێتی نێو ده‌وڵه‌تی كاراتێی ئێران زه‌مین كرد له شاری تاران ، تیپی كاراتێی یانه‌ی پێشمه‌رگه به دروست كردنی ئه‌و په‌یوه‌ندیه وه‌رزشیه‌یان توانییان دوو یاریزانی ئاست به‌رزیان دیاری بكه‌ن و به‌شداری له كه‌مپێكی مه‌شقی هه‌ڵبژارده‌ی ئێران پێبكه‌ن .
له ئێستادا هه‌ڵبژارده‌ی كاراتێی ئێران ئاماده‌كاری بۆ پاڵه‌وانێتیه‌كی ده‌ره‌كی ده‌كه‌ن كه له ولاَتی فه‌ڕه‌نسا به‌ڕێوه ده‌چێت و له‌و كه‌مپه‌شدا هه‌ردوو یاریزانی یانه‌ی پێشمه‌رگه ( شڤان عوسمان و شایان ته‌ها ) به‌شداری ده‌كه‌ن .
سه‌باره‌ت به‌به‌شداری یاریزانانی پێشمه‌رگه له كه‌مپه‌كه‌ی هه‌ڵبژارده‌ی ئێران ئه‌رسه‌لان مورادی ڕاهێنه‌ری تیپی كاراتێی یانه‌ی پێشمه‌رگه له لێدوانێكی تایبه‌ت به پێشمه‌رگه سپۆرت ووتی ، په‌یوه‌ندیه‌كی وه‌رزشی به‌هێزمان له‌گه‌ڵ فدراسیۆنی كاراتێی ئێران هه‌یه‌و پاش ئه‌وه‌ی به‌شداریمان له پاڵه‌وانێتی نێو ده‌وڵه‌تی ئێران زه‌مین كرد هه‌ڵبژارده‌ی ئێران كه‌مپێكی ئاماده‌كاری هه‌بوو بۆ به‌شداری له پاڵه‌وانێتیه‌كی ده‌ره‌كی دا .
مورادی ڕاهێنه‌ر ووتیشی ، به گرنگمان زانی دوو یاریزانی یانه‌ی پێشمه‌رگه سود له زانیاریه‌كانی كه‌مپه‌كه ببین و پاش ئه‌وه‌ی داوامان كرد هه‌ردوو یاریزان شڤان عوسمان له یاری كۆمێته و شایان ته‌ها له یاری كاتا بوونه یه‌كێك له یاریزانانی به‌شداری كه‌مپه‌كه كه پاش كۆتاهاتنی مه‌شقه‌كان ئه‌و دوویاریزانه‌مان له نێو هۆڵی كاراتێی یانه‌ی پێشمه‌رگه به وتنه‌وه‌ی زانیاریه‌كان دووباره سود به یاریزانانی یانه‌ی پێشمه‌رگه ده‌گه‌یه‌نن .