پێشمه‌رگه سپۆرت -
یانه‌ی پێشمه‌رگه چه‌ندین فێرگه‌ی جیاوازی له تیمه‌كانی به‌سه‌رپه‌رشتی چه‌ندین ڕاهێنه‌ری به ئه‌زموون دروست كردووه و یه‌كێك له فێرگه‌كانی یانه‌كه‌ش ، فێرگه‌ی باله‌ی كوڕانی یانه‌ی پێشمه‌رگه‌یه .
له ئێستادا فێرگه‌ی باله‌ی یانه‌كه به‌رده‌وامه له مه‌شق و ئاماده‌كاریه‌كانی و له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی به فێرخوازانی بره‌و به خوێندن ده‌ده‌ن به‌رده‌وامیشن له مه‌شق و ڕاهێنان .
سه‌باره‌ت به ئاماده‌كاری و به‌رده‌وامی دان به مه‌شقه‌كان نه‌هرۆ حه‌مه عه‌زیز ڕاهێنه‌ری فێرگه‌ی باله‌ی یانه‌ی پێشمه‌رگه تایبه‌ت به پێچشمه‌رگه سپۆرت ووتی ، خۆش به‌ختانه توانیومانه له‌گه‌ڵ واده‌ی به‌ڕێوه چوونی خوێندن مه‌شقه‌كان به‌رده‌وامی پێبده‌ین و له ئێستاشدا زیتار له 15 یاریزانی فێرخواز له فێرگه‌كه‌مان به‌به‌رده‌وامی مه‌شقه‌كان ئه‌نجام ده‌ده‌ن .
نه‌هرۆ ووتیشی ، پلانی ئێمه پێگه‌یاندنی یاریزانه و گه‌یاندنیانه به ئاسته‌كانی تازه‌پێگه‌یشتوان و لاوان وه گه‌ر یاریزانان به‌رده‌وام بن و ئه‌و به‌هره‌یه فه‌راهه‌م بكه‌ن له خۆیاندا ده‌توانن بگه‌نه ئاستی پێشكه‌وتوانی یانه‌كه ئه‌وه‌ش له دوایی هه‌ڵسه‌نگاندنی یاریزانان له‌لایه‌ن ستافی ڕاهێنه‌ری تیپی باله‌ی پێشكه‌وتوانی یانه‌ی پێشمه‌رگه .
نه‌هرۆی ڕاهێنه‌ر ووتیشی به‌رده‌وام ده‌بین و له پاش كۆتاهاتنی ساڵی نوێی خوێندن و پشوی هاوینه فێرگه‌كه په‌ره پێده‌ده‌ین و یاریزانی نوێ بانگێشت ده‌كه‌ین .