پێشمه‌رگه سپۆرت -
فیدراسیۆنی كاراتێی ئێران پاڵه‌وانێتی ئێران زه‌مینی به‌به‌شداری نۆ هه‌ڵبژارده ئه‌نجام دا‌و له‌و پاڵه‌وانێتیه‌دا یاریزانانی پێشمه‌رگه توانیان چه‌ندین میدالیا به‌ده‌ست بهێنن .
پاڵه‌وانێتیه‌كه به‌به‌شداری هه‌ڵبژارده‌ی كاراتێی ولاَتانی ( ئێران ، كۆریا ، جۆرجیا ، مالیزیا ، ئازه‌ر باینجان ، توركیا ، ڕوسیا ، ئه‌رمینیا ) و یانه‌ی پێچشمه‌رگه بوو كه نوێنه‌رایه‌تی هه‌ڵبژارده‌ی عێراق یان ده‌كردوو دوایی ئه‌نجام دانی یاریه‌كانی ئاستی خوار ته‌مه‌ن 21 ساڵ و پێشكه‌وتوان بۆ هه‌ردوو ئاسته‌كانی كوڕان و كچان له‌سه‌ر ئاستی تیم كچانی كاتایی پێشمه‌رگه توانیان نازناوی پاڵه‌وانێتیه‌كه به‌ده‌ست بهێنن و له‌سه‌ر ئاستی كوڕانیش بۆ خوار ته‌مه‌نی 21 ساڵ بۆ یاری كاتا پێشمه‌رگه پله‌ی سێهه‌می مسۆگه‌ر كرد .
له یاری كۆمیته‌ی تاك و بۆ كێشی - 50 كفم شارا فایه‌قی كیژه یاریزانی پێشمه‌رگه پله‌ی سێهه‌م و میدالیایی برۆنزی به‌ده‌ست هێنا .
هه‌ر له‌سه‌ر ئاستی تاك و بۆ ئاستی كوڕانی خوار ته‌مه‌ن 21 ساڵ به‌همه‌ن فه‌تاحی یاریزانی پێشمه‌رگه پله‌ی سێهه‌می مسۆگه‌ر كرد .
له ڕكابه‌رییه‌كانی پێشكه‌وتوان شڤان عوسمان توانی میدالیایی برۆنز له كێشی -84 كغم به‌ده‌ست بهێنێت و چیا محه‌مه‌دیش بۆ + 84 كغم به هه‌مان ئه‌نجام میدالیایی برۆنزی له مل كرا .
له كۆتای و ڕیزبه‌ندی هه‌ڵبژارده‌كان به‌م شێوه‌یه بوو :
هه‌ڵبژارده‌ی ئێران پله‌ی یه‌كه‌م ، هه‌ڵبژارده‌ی ئازه‌ر باینجان پله‌ی دووه‌م و پله‌ی سێهه‌م بۆ هه‌ڵبژارده‌ی عێراق بوو كه یاریزانانی پێشمه‌رگه نوێنه‌رایه‌تیان ده‌كردن .
ئه‌وه‌ی جێگه‌ی ئاماژه‌یه له‌و پاڵه‌وانێتیه‌دا جگه‌له به‌شداریكردنی ڕاهێنه‌ری هه‌ڵبژارده‌كان كاسۆیایی سه‌رۆكی شۆتۆكانی جیهان ئاماده‌بوو .