پێشمه‌رگه سپۆرت -
فدراسیۆنی كاراتێی ئێران پاڵه‌وانێتی ئێران زه‌مین له شاری تاران به‌ڕێوه ده‌بات و پاش كۆتاهاتنی یاریه‌كانی ئاستی تازه‌پێگه‌یشتوان ، پێشمه‌رگه‌ی سلێمانی توانی پله‌ی دووه‌م له‌سه‌ر ئاستی تیم به‌ده‌ست بهێنێت ، له‌و یاریه‌دا به‌رامبه‌ر هه‌ڵبژارده‌ی ئێران تیمی كاراتێی پێشمه‌رگه به ئه‌نجامی 4-1 یاریه‌كه‌ی دۆڕاند.
له پاڵه‌وانێتیه‌كه‌دا كه هه‌شت هه‌ڵبژارده به‌شدار بوو دوایی كێبڕكێكانی هه‌ڵبژارده‌ی ئێران پله‌ی یه‌كه‌می به‌ده‌ست هێنا و پله‌ی دووه‌م بۆ پێشمه‌رگه بوو ، هه‌روه‌ك پله‌ی سێهه‌م بۆ هه‌ڵبژارده‌ی ئه‌رمینیا بوو .
له‌سه‌ر ئاستی تاكیش یاریزانی پێشمه‌رگه هه‌ڵۆ غه‌ریب توانی له یاریی كاتا پله‌ی سێهه‌م به‌ده‌ست بهێنێت .