پێشمه‌رگه سپۆرت -
شاندی تیمی كاراتێی یانه‌ی پێشمه‌رگه به‌سه‌رپه‌رشتی ڕاهێنه‌ر ئه‌رسه‌لان مورادی ڕاهێنه‌ری گشتی تیپه‌كه گه‌یشتنه شاری تاران و بڕیاره ڕۆژانی پێنج شه‌ممه و هه‌ینی به‌شداری له پاڵه‌وانێتیه‌كی نێو ده‌وڵه‌تی بكه‌ن كه له‌لایه‌ن فیدراسیۆنی كاراتێی ئێران به‌ڕێوه ده‌چێت .
له‌و پاڵه‌وانێتیه‌دا تیمه‌كانی كاراتێی ولاَتانی ( كۆریا ، جۆرجیا ، مالیزیا ، ئازه‌ر باینجان ، توركیا ، ڕوسیا ، ئه‌رمینیا ) به‌شدارن و یاریه‌كانیشی بۆ هه‌ردوو جۆری كاتا و كۆمێته به‌ڕێوه ده‌چێت .