پێشمه‌رگه سپۆرت -
كیژه پێشمه‌رگه‌كانی سلێمانی به‌رده‌وامی به‌سه‌ركه‌وتنه‌كانیان ده‌ده‌ن و له دوا یاری قۆناغی یه‌كه‌می خۆیاندا ڕوبه‌ڕوی كچانی شه‌باب بونه‌وه .
ئه‌و یاریه كاتژمێر 5:00ی ئێواره‌ی ڕۆژی چوار شه‌ممه 20 / 12 / 2017 و له نێو هۆڵی شه‌عب له شاری به‌غداد به‌ڕێوه چوو ، له‌سه‌ره‌تایی گێمی یه‌كه‌می یاریه‌كه‌وه كچانی پێشمه‌رگه زه‌نگی سه‌ركه‌وتنیان لێداو توانیان كۆنترۆڵی ته‌واوی هه‌رسێ گێمی یاریه‌كه بگرنه ده‌ست و به ئه‌نجامی سێ گێمی بێ وه‌لاَم بردنه‌وه‌یان مسۆگه‌ر كرد .
خاڵی گێمه‌كانی یاریه‌كه‌یان به 25 - 16 و 25 - 18 و 25 - 22 بوو .
به‌و ئه‌نجامه‌ش كچانی پێشمه‌رگه‌ی سلێمانی توانیان پێشه‌نگی كۆمه‌ڵه‌ی دووه‌م بگرن و بگه‌نه یاریه‌كانی قۆناغی چوار گۆشه‌ی زێڕین كه بڕیاره یاریه‌كانی له ڕۆژی هه‌ینی 22 / 12 ئه‌نجام بدرێن .
ئه‌مه‌و كچانی یانه‌ی قه‌ره‌قوش به یه‌كه‌می گروپی یه‌كه‌م و ئافرۆده‌یت به دووه‌می ئه‌و گروپه په‌ڕینه‌وه قۆناغی چوار گۆشه‌ی زێڕین ، هه‌رچی كچانی یانه‌ی ئه‌كادی شاری هه‌ولێره به پله‌ی دووه‌می كۆمه‌ڵه‌ی دووه‌م گه‌یشتنه قۆناغی پێش كۆتایی یاریه‌كان .