پێشمه‌رگه سپۆرت -
هه‌فته‌ی دووه‌می خولی لاوانی یانه‌كانی كوردستان بۆ ئاستی نایاب به‌ڕێوه چوو تێیداو له یاری لوتكه‌ی هه‌فته‌كه و له كۆمه‌ڵه‌ی دووه‌م لاوانی پێشمه‌رگه بوونه میوانی لاوانی نه‌ورۆزی هاوشاریان .
كاتژمێر 2:30 خوله‌كی پاش نیوه‌ڕۆی ڕۆژی هه‌ینی 15 / 12 / 2017 و له‌سه‌ر یاریگه‌ی زانكۆ لاوانی یانه‌ی نه‌ورۆز میوانداریان كرد له لاوانی یانه‌ی پێشمه‌رگه ، له‌و یاریه‌دا و له‌سه‌ره‌تاوه یاریزانانی هه‌ردوو تیم به ئاستێكی به‌رز بینران و توانیان هێرشه‌كانیان بۆ سه‌ر گۆڵی یه‌كتر چڕ بكه‌نه‌وه و له كۆتایی یاریه‌كه‌ش ئه‌نجام به گۆڵێك بۆ هه‌رلایه‌كیان به كۆتاهات .
به‌و ئه‌نجامه‌ش لاوانی پێشمه‌رگه‌ی سلێمانی كۆی خاڵه‌كانی بۆ 4 خاڵ به‌رز كرده‌وه و له پێشه‌نگی كۆمه‌ڵه‌ی دووه‌م مایه‌وه .