پێشمه‌رگه سپۆرت -
تیپی نیشان شكاندنی یانه‌ی پێشمه‌رگه ئه‌نجامی به‌رچاویان هه‌بوو له پاڵه‌وانێتی نیشان شكاندنی كوڕان و كچانی یانه‌كانی كوردستان و به‌مه‌به‌ستی پێشكه‌ش كردنی جامه‌كانی ئه‌و پاڵه‌وانێتیه‌كه‌ش تیپه‌كه سه‌ردانی جێگری سه‌رۆكی یانه‌ی پێشمه‌رگه‌ی كردوو له‌لایه‌ن ستافی ده‌سته‌ی كارگێڕی یانه پێشوازی كران .
ئێواره‌ی ڕۆژی چوار شه‌ممه 13 / 12 و له نێو باره‌گه‌ی یانه‌ی پێشمه‌رگه به‌ڕِێز مه‌حمود ئه‌حمه‌د موراد جێگری سه‌رۆكی یانه‌ی پێشمه‌رگه به ئاماده‌بوونی ئه‌ندامی ده‌سته‌ی كارگێری یانه‌كه چاوی كه‌وت به ده‌سته‌ی ڕاهێنه‌ران و یاریزانانی كوڕان و كچانی تیپی نیشان شكاندنی یانه‌ی پێشمه‌رگه ، له‌و دیداره‌دا كه حاجی عه‌تا سه‌رۆكی یه‌كێتی نیشان شكاندنی كوردستان ئاماده‌ی بوو ، به‌ڕێز جێگری سه‌رۆكی یانه‌ی پێشمه‌رگه ستایشی ئه‌نجامه‌كانی تیپی نیشان شكاندنی یانه‌كه‌یانی كردوو پیرۆزبایی ئه‌و ئه‌نجامانه‌ی لێ‌كردن كه له دوا پاڵه‌وانێتی نیشان شكاندنی یانه‌كانی كوردستان به‌ده‌ستیان هێنا .
جێگری سه‌رۆكی یانه‌ی پێشمه‌رگه پاڵپشتی یانه‌ی بۆ ئه‌و تیپه دووپات كرده‌وه و به ده‌سته‌ی سه‌رپه‌رشتیار و یاریزانانی ڕاگه‌یاند كه ده‌بێت ئێوه هه‌نگاو به‌ره‌و پێش بنێن و به‌ربه‌ستی پاڵه‌وانێتیه‌كانی نێو خۆی ببڕن و به‌شداری له پاڵه‌وانێتی یانه‌كانی عێراق بكه‌ن ئه‌وه‌ش به‌هۆی ئه‌وه‌ی تیپه‌كانی ئێوه ئاستێكی به‌رزیان هه‌یه‌و ده‌توانن له‌و پاڵه‌وانێتیانه ئه‌نجامی به‌رچاوتان هه‌بێت .
مه‌حمود ئه‌حمه‌د موراد جیێگری سه‌رۆكی یانه‌ی پێشمه‌رگه هیوای خواست كه ئه‌وان هه‌رده‌م له پێشه‌نگ بوون بن و هه‌روه‌ك چۆن هۆڵه‌كه‌یان بۆته ماڵی پێگه‌یاندنی یاریزانانی ئه‌و یاریه به‌و شێوه‌یه بمێنه‌وه و بره‌و به یاریه‌كه‌یان بده‌ن .
دواتر شۆڕش سلێمان ڕاهێنه‌ر له تیپی نیشان شكاندنی یانه‌ی پێشمه‌رگه سوپاسی جێگری سه‌رۆكی یانه و ئه‌ندامانی ده‌سته‌ی كارگێڕی كرد كه ته‌واوی هاوكاری تیپه‌كه‌یان ده‌كه‌ن و به‌ڵێنیان دا كه به‌رده‌وام بن له به‌ره‌و پێش چوونی ئاسستی تیپه‌كه‌یان و بۆ ئه‌نجام و نازناوه‌كان كۆڵ نه‌ده‌ن .
له كۆتایش سێ جامی پاڵه‌وانێتی نیشان شكاندنی یانه‌كانی كوردستانیان پێشكه‌ش به جێگری سه‌رۆكی یانه كرا .