سوود و زیانەكانی هاڕاوەی پرۆتین بۆ جەستە


 
ته‌ندروستی‌ -

بازاڕی فرۆشتن و بەهەمهێنانی پرۆتین دەگاتە حەوت و نیو ملیار دۆلار تا ساڵی 2020، ئەم جۆرە بەرهەمانە زۆر بڵاون و فرۆشیان زۆرە لەبەر چەند هۆكارێك لەوانە" ڕووەك خۆرەكان پێیان وایە ئەو خۆراكانەی دەیخۆن وەك پێویست پرۆتینی تیادا نییە و ئەمە وەك تەواكەرێك بەكاردەهێنن و وەرزشكارەكانیش بۆ گەورەكردنی ماسولكەكانی جەستەیان لە ماوەیەكی كتی كەمدا جۆرە جیاوازەكانی پرۆتین بەكاردەهێنن.

ڕێژەیەكی  فراوان لە بەرهەمەكان پرۆتین هەیە لە بازاڕدا و وەك خۆراكی ماسولكەكان و قژ و نینۆك  مامەڵەی پێوە دەكرێت ، پرۆتین لە سەرچاوەكانی "شیر و پاقلەی سۆیا و بەرهەمە ڕوەكیەكان" دروست دەكرێت و دەكرێت لە ئاو یان هەر شلەیەكی دیكەدا بتوێنرێتەوە و بخورێتەوە .

وەرزشەوانەكان دوو هێندەی كەسانی ئاسایی پێویستیان بە پرۆتین دەبێت بۆ دروستكردن و بەهێزركردنی ماسولكەكانی جەستەیان و بەشێك لە وەزشكارەكان پرۆتینی دەستكرد وەك سەرچاوە بەكاردەهێنن لە جیاتی پرۆتینی سروشتی كە لە بەرهەمە ئاژەڵیەكانی وەك گۆشتی سوور و شیر و هێلكەدا بوونیان هەیە.

هەر كیلۆگرامێك لە جەستەی مرۆڤ ڕۆژانە پێویستی بە 0.8 گرام لە پرۆتین هەیە، واتە كاتێك كەسێك كێشی 68 كیلۆگرام بێت ئەوە جەستەی پێویستی بە 54 گرام  پرۆتین دەبێت بۆ یەك ڕۆژ.

پرۆتین لە ڕۆحی شیر و فولی سۆیا و پرۆتینی دەستكرد و چەندین جۆر ترشی ئەمینی دروستكراوە، و جەستەی مرۆڤ بە ئاسانی ناتوانێت ئەم پێكهاتانە بە ئاسانی دەستی بكەوێت.

بەڵام لەگەڵ ئەم سودانەشیدا پرۆتین زیانی لاوەكی خۆی دەبێت لەوانەش " دڵتێكهەڵاتن و ڕەشانەوە و هەستكردن بە ماندوێتی و ڕەق یوونی ماسولكەكان " و ئەو كاتەش پرۆتین زۆر بخورێت ئەوە كاردەكاتە سەر چالاكی گورچیلەكان و وشك بوونەوەی جەستە.

هەركات بڕیاری ئەوەتدا پرۆتین بۆ بەهێزكردنی ماسولكەكانت بەكاربهێنیت ئەوە بیرت بێت بێ ڕێنمایی پزیشك ئەم كارە نەكەیت چونكە خواردنی پرۆتین پێویستی بە دانانی پرۆگرامێك هەیە كە لەگەڵ جۆر و سیستمی خۆراكیتدا بگونجێت بۆ ئەوەی زیان بە گورچیلەكانت نەگات و جەستەت وشك نەبێتەوە.



PM:02:18:11/12/2017




ئه‌م بابه‌ته 926 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌