فێڵێكی ئاسان بۆ زوو بیركەوتنەوەی ئەو وانەیەی دەیخوێنیت


 
ته‌ندروستی‌ - 

تیمێكی زانستی ئاشكرایان كرد تەنها یەك فێڵی ئاسان توانای ئەوەی هەیە مێشك چالاك بكات، ئەنجامەكانی توێژینەوەیەكی نوێ ئەوەی ئاشكرا كردوە خوێندنەوە بە دەنگی بەرز زۆر بەسوودە بۆ چالاككردنی مێشك و پاراستنی زانیاریەكان لە مێشكدا بۆ ماوەیەكی درێژ.

لەم توێژینەوە نوێەدا ئەوە هاتوە بیرۆكەی ئەم بابەتە لەسەر بنەمای هەریەك لە قسەكردن و دان نان بە وشەكان لەگەڵ گوێگرتن كاردەكاتە سەر توانای سەركەوتنی مێشك بە گوێرەی ئەو بابەتەی لە پێگەی دەیلی مەیلی بەریتانی بڵاوكراوەتەوە.

نوسەری سەرەكی ئەم توێژینەوەیە كولین كاملیۆد لە زانكۆی واترلۆ لە ئۆنتاریۆ دەڵێت" ئەم توێژینەوەیە بۆ ئەو كەسانەیە كە مەبەستیانە مێشكیان بە شێوەیەكی چالاك كاربكات ئەوە دەتوانن سوود لەم بیرۆكە ئاسانە وەربگرن"

ئەم توێژینەوەیە لەسەر 95 كەس ئەنجامدرا و تیایدا بەژداربوەكان كران لە دوو بەشەوە بە شێكیان بە بێدەنگی بابەتەكانیان دەخوێندەوە و بەشی دووەم بە دەنگی بەرز بابەتەكانیان دەخوێندەوە لە هەمان كاتدا، ئەنجامی ئەم توێژینەوەیە خوێندنەوە بە دەنگی بەرز یارمەتی بیركەوتنەوەی زانیاریەكان دەدات.

ئەم توێژینەوەیە ئاماژە بۆ ئەوەش دەكات كاركردن و خوێندنەوە دوو هۆكاری سەرەكی چالاككردنی توانای مێشكە و جگە لەوەش زاناكان ڕێنمووی هاوڵاتیان دەكەن چالاكی وەرزشی بە سیستمێكی بەرنامە بۆ داڕێژراو ئەنجام بدەن بۆ ئەوەی توانای مێشكیان چالاك بكەن.


PM:01:44:10/12/2017




ئه‌م بابه‌ته 655 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌