پێشمه‌رگه سپۆرت -
به‌مه‌به‌ستی ئه‌نجام دانی خولی باسكه‌ی 3×3 كه بڕیاره یاریه‌كانی له هۆڵی كۆلێژی په‌روه‌رده‌ی وه‌رزشی زانكۆی سلێمانی و كاتژمێر 9:30 خوله‌كی سه‌ر له به‌یانی ڕۆژی یه‌ك شه‌ممه 10 / 12 ده‌ست پێبكات ، له نێو باره‌گه‌ی یانه‌ی پێشمه‌رگه كۆبونه‌وه‌ی هونه‌ری خوله‌كه ئه‌نجام درا ، له‌و كۆبونه‌وه‌یه‌دا كه به ئاماده‌بوونی حسێن عه‌میدی سه‌رۆكی یه‌كێتی باسكه‌ی عێراق و ئه‌ندامانی یه‌كێتیه‌كه و شێرزاد محه‌مه‌د حه‌سه‌نی سه‌رۆكی لقی سلێمانی یه‌كێتی باسكه و ئه‌ندامانی بوو كاتی ده‌ست پێكی خوله‌كه و شێوازی به‌ڕێوه چوونی یاریه‌كان دیاری كرا .
خوله‌كه به‌به‌شداری 14 تیپی كوڕان و پێنج تیپی كچان ده‌بێت و یاریه‌كانی به شێوه‌ی 10 خوله‌كی و 21 خاڵ به‌ڕێَوه ده‌چێت كه له ماوه‌ی ئه‌و 10 خوله‌كه‌دا و پێش كۆتاهاتنی كاته‌كه گه‌ر هه‌ر تیپێك 21 خاڵ تۆمار بكات یاری به كۆتا دێت و تیپی پێشكه‌وتوو براوه ده‌بێت .
هه‌ر له‌و كۆبونه‌وه هونه‌رییه‌دا بڕیار درا كه له هه‌ر گروپێكی تیپه‌كانی كوڕان دوو تیپ بگاته قۆناغی كۆتایی و دواتر و به ڕاكێشانی تیروپشكی نوێ یاریه‌كانی كۆتایی ئه‌نجام بده‌ن كه 4 تیپی یه‌كه‌می گروپه‌كان ڕاسته‌وخۆ ده‌گه‌نه یاریه‌كانی قۆناغی كۆتایی كه بڕیاره یاریه‌كانی له شاری به‌غداد و له ڕۆژی هه‌ینی داهاتوو ئه‌نجام بدرێن .
تیپه به‌شداره‌كانی كوڕان بریتین له ( پێشمه‌رگه ، سیروانی نوێ ، نه‌ورۆز ، قه‌لاَدزێ ، شیروانه ، ده‌ربه‌ندیخان ، سلێمانی ، هه‌له‌بجه ، ئاسۆ ، قه‌لاَی توركومان ، سه‌نحاریب ، زێره‌ڤانی ، زاخۆ ، ڤاره ) .
تیپه‌كانی كچانیش بریتی ده‌بن له ( ژیما ، هه‌ڵه‌بجه ، سه‌رچنار ، ئافرۆده‌یت و قه‌لاَدزێ ) .