پێشمه‌رگه سپۆرت -
یاریه‌كانی هه‌فته‌ی یه‌كه‌می خولی لاوانی یانه‌كانی كوردستان بۆ ئاستی نایاب ده‌ستی پێكردوو له ده‌ست پێكی یاریه‌كانی ئه‌و هه‌فته‌یه لاوانی پێشمه‌رگه له كۆمه‌ڵه‌ی دووه‌م میوانداریان كرد له لاوانی هه‌ڵه‌بجه‌ی شه‌هید .
سه‌ره‌تایی یاریه‌كه به یاری ئاگرین ده‌ستی پێكردوو هه‌ردوو تیم له كه‌شێكی ساردا و له‌سه‌ر یاریگه‌ی دووه‌می فه‌رمانده‌یی هه‌وڵی به‌ده‌ست هێنانی یه‌كه‌م سێ خاڵی هه‌فته‌ی یه‌كه‌میان ده‌دات .
ئه‌مه‌و له درێژه‌ی یاریه‌كه‌دا یاریزانانی پێشمه‌رگه توانیان 4 گۆڵ تۆمار بكه‌ن و هه‌ریه‌ك له یاریزانان یاد عوسمان و په‌یام ئه‌حمه‌د دوو گۆڵیان بۆ لاوانی پێشمه‌رگه تۆمار كردوو ڕه‌وه‌ند به‌هادین-یش دوو گۆڵی تۆمار كرد .
له‌به‌رامبه‌ردا و لاوانی هه‌ڵه‌بجه له ڕێگه‌ی یاریزان شادومان سه‌باح تاكه گۆڵیی خۆیان تۆمار كردوو به‌و ئه‌نجامه‌ش لاوانی پێشمه‌رگه به 4-1 گۆڵ بردنه‌وه‌ی یه‌كه‌میان له هه‌فته‌ی یه‌كه‌م به‌ده‌ست هێنا و به سێ خاڵ توانیان پێشه‌نگی ڕیزبه‌ندی یانه‌كان بگرن .
هه‌ر له درێژه‌ی یاریه‌كانی هه‌فته‌كه و له هه‌مان كۆمه‌ڵه‌ی پێشمه‌رگه لاوانی خانه‌قین و شێروانه به یه‌ك گه‌یشتن و ئه‌و یاریه به بێ گۆڵ به كۆتا هات .
له كۆمه‌ڵه‌ی یه‌كه‌می خوله‌كه‌ش چوار یاری ئه‌نجام دراو ئه‌نجامی یاریه‌كانی به‌م شێوه‌یه بوون .
برایه‌تی × دهۆك 1-1
پێشمه‌رگه هه‌ولێر × هه‌ولێر 0-0
زاخۆ × گاره 1-1
زێره‌ڤانی × هه‌ندرێن 0-0