پێشمه‌رگه سپۆرت -
دووه‌م ڕۆژی یاریه‌كانی هه‌فته‌ی پێنجه‌می خولی زیندوو كردنه‌وه‌ی یاری باله به كۆتاهات و تێیداو تیپه‌كانی چه‌م چه‌ماڵ و دێرینه‌كان بردنه‌وه‌یان به‌ده‌ست هێنا.
كاتژمێر 1:00ی پاش نیوه‌ڕۆی ڕۆژی هه‌ینی 8 / 12 / 2017 و له یه‌كه‌م یاری دووه‌م ڕۆژی هه‌فته‌ی پێنجه‌می خولی زیندووكردنه‌وه‌ی یاری باله هه‌ردوو تیپی باله‌ی چه‌م چه‌ماڵ و شێره‌بان به یه‌ك گه‌یشتن و تێیداو دوایی یاریه‌كی به‌هێز سه‌رئه‌نجام تیپی باله‌ی چه‌م چه‌ماڵ توانی بردنه‌وه به ئه‌نجامی 3-1 گێم به‌ده‌ست بهێنێت .
ئه‌مه‌و له دووه‌م یاری دا و له یاریه‌كی به‌هێز تیپی باله‌ی دێرینه‌كان توانی به ئه‌نجامی 3-2 گێم له تیپی باله‌ی ده‌ربه‌ندیخان ببنه‌وه .