پێشمه‌رگه سپۆرت -
گه‌ڕی پێنجه‌می خولی زیندووكردنه‌وه‌ی یاری باله له شاری سلێمانی ده‌ستی پێكردوو له دوو یاری جیاوازدا یاریه‌كانی یه‌كه‌م ڕۆژ به كۆتاهاتن.
كاتژمێر 12:30 خوله‌كی پاش نیوه‌ڕۆی ڕۆژی پێنج شه‌ممه 7 / 12 و له یه‌كه‌م یاری ئه‌و هه‌فته‌یه‌دا تیپی باله‌ی بامۆك ڕوبه‌ڕوی تیپی باله‌ی ڕزگاری بونه‌وه و تێیداو له یاریه‌كی به‌هێزدا تیپی بامۆك توانی به ئه‌نجامی 3-1 گێم سه‌ركه‌وتوانه بردنه‌وه به‌ده‌ست بهێنن .
له دووه‌م یاری خوله‌كه‌دا كه كاتژمێر 2:00 ده‌ستی پێكرد تیپه‌كانی سیروانی شاره‌زوور و ئه‌ستێل به یه‌ك گه‌یشتن و تیپی باله‌ی سیروانی شاره‌زوور ئه‌و یارییه‌ی به سێ گێمی بێ وه‌لاَم له‌به‌رژه‌وه‌ندی خۆی به كۆتاهێنا .