پیشمه‌رگه سپۆرت -
ڕۆژی هه‌ینی 8 / 12 / 2017 یاریه‌كانی هه‌فته‌ی یه‌كه‌می خولی لاوانی یانه‌كانی كوردستان بۆ ئاستی نایاب ده‌ست پێده‌كات و لاوانی پێشمه‌رگه‌ش له هه‌فته‌ی یه‌كه‌می یاریه‌كان و له‌سه‌ر یاریگه‌ی چیمه‌نی ده‌ست كردنی یانه‌كه‌ی له ناوچه‌ی فه‌رمانده‌یی میوانداری له تیپی تۆپی پێی لاوانی هه‌ڵه‌بجه ده‌كات .
ئاماده‌كاری تیپه‌كه‌ی لاوانی پێشمه‌رگه بۆ یاریه‌كانی خولی نایابی كوردستان به شێوه‌یه‌ی چڕ تێپه‌ڕِیوه و سه‌رپه‌رشتیاری تیپه‌كه‌ش له‌سه‌ر ئاماده‌كاریه‌كانیان بۆ پێشمه‌رگه سپۆرت ده‌دوێت .
ویسام محه‌مه‌د بازگ سه‌رپه‌رشتیاری گشتی تۆپی پێی یانه‌ی پێشمه‌رگه له‌باره‌ی ئاماده‌كاری و به‌شداریان له خولی نایابی لاوانی یانه‌كانی كوردستان ووتی ، تیپه‌كه‌مان له ئاماده‌كاری نه‌وه‌ستاوه و به‌شداری هه‌ر خولێكیشی كردووه كه له شاری سلێمانی و ده‌وروبه‌ر كرابێته‌وه ، هه‌روه‌ك ویسام ئاماژه‌ی پێدا كه تیپه‌كه‌ی لاوانی پێشمه‌رگه به شێوه‌یه‌كی زۆر باش ئاماده‌كاری كردووه و بۆ ئه‌نجام و نازناوی خولی نایاب به‌شداری خولی كوردستان ده‌كات .
سه‌رپه‌رشتیاره‌كه‌ی پێشمه‌رگه ووتیشی ، ئێمه له گروپی ئاگرینی خولی لاوانی كوردستان-ین و تیپه‌كانی به‌رامبه‌رمان زۆر به‌هێزن .
خولی لاوانی تۆپی پێی یانه‌كانی كوردستان بۆ ئاستی نایاب به‌به‌شداری 13 یانه‌ی كوردستان به‌ڕێوه ده‌چێت و یانه‌كانی به‌شداری دابه‌شی سه‌ر دوو كۆمه‌ڵه‌ی جیاواز كراون .