پێشمه‌رگه سپۆرت -
به چاودێری وه‌زاره‌تی وه‌رزش و لاوانی عێراق ، یه‌كێتی ناوه‌ندی‌ی باله‌ی عێراق خولی باله‌ی كچانی یانه‌كانی عێراق ئه‌نجام ده‌دات .
تیپی باله‌ی كچانی یانه‌ی پێشمه‌رگه یه‌كێك ده‌بێت له تیپه به‌شداره‌كانی ئه‌و خوله و ئاماده‌كاریه‌كانیشی به‌ده‌وامه .
سه‌باره‌ت به به‌شداریان عه‌لی ته‌ه‌ها ڕاهێنه‌ری تیپی باله‌ی كچانی یانه‌ی پێشمه‌رگه تایبه‌ت به پێشمه‌رگه سپۆرت ووتی ، تیپی باله‌ی كچانی یانه‌كه‌مان به شێوه‌یه‌كی چڕ ئاماده‌كاریه‌كانی كردووه و بۆ ئه‌نجام و پله‌كانی پێشه‌نگ به‌شداری له خوله‌كه‌ش ده‌كه‌ین .
عه‌لی ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا كه پێكهته‌یه‌كی به‌هێزیان له كیژه یاریزانانی باله‌ی یانه‌كه‌یان پێك هێناوه و بۆ ئه‌نجام به‌شداری خولێكی به‌هێ ده‌كه‌ن كه یاریه‌كانی له شاری به‌غداد و له نێو هۆڵی شه‌عب به‌ڕێوه ده‌چێت .
بڕیاره یاریه‌كانی خوله‌كه له به‌رواری 16 / 12 / 2017 ده‌ست پێبكات و تیپی باله‌ی كچانی یانه‌كانی ( پێشمه‌رگه‌ی سلێمانی ، ئافرۆده‌یت ، ته‌ق ته‌ق ، الخیرات ، فتات نینوی ، شه‌هره‌بان ، قه‌ره‌قوش ، ئه‌مانه به‌غداد ، سۆلاڤ ، فه‌تات نه‌جه‌ف ، ئه‌رمه‌نی ، الختوت ، الشباب ) ده‌ست پێبكات و ماوه‌ی هه‌شت ڕۆژ به‌رده‌وام بێت .
جێگه‌ی باسه وه‌زاره‌تی وه‌رزش و لاوانی عێراق خه‌لاَتی دارایی بۆ تیپه‌كانی ڕیزبه‌ندی یه‌كه‌م تا سێهه‌م ده‌كات .