پێشمه‌رگه سپۆرت -
هه‌فته‌ی چواری قۆناغی یه‌كه‌می خولی نایابی تۆپی پێی یانه‌كانی عێراق به كۆتاهات و به ئه‌نجامه‌كانی ئه‌و هه‌فته‌یه‌ش گۆڕانكاری له ڕیزبه‌ندی یانه‌كان ڕووی دا .
له‌م هه‌فته‌یه یانه‌ی زه‌ورا توانی له ده‌ره‌وه‌ی یاریگه‌ی خۆیدا و به ئه‌نجامی 1-3 گۆڵ له یانه‌ی كه‌ربه‌لا بباته‌وه و هه‌روه‌ك قوه جه‌ویه به گۆڵێكی ئه‌یمه‌ن حه‌سه‌ن و به لێدانی یه‌نالتی توانی سێ خاڵ له یانه‌ی ته‌ڵه‌به وه‌ربگرێت .
شوڕته‌ی به‌غداد له نێو یاریگه‌ی خۆیدا سێ خاڵی له یانه‌ی زاخۆ وه‌رگرت و ئه‌و یاریه‌ش به گۆڵێك له به‌رژه‌وه‌ندی شوڕته به كۆتاهات .
نه‌فت جنوب و نه‌فت میسان-یش گۆڵه‌كانییان به خاوێنی مایه‌وه و ئه‌مانه به‌غداد و نه‌فت -یش به 2 گۆڵ یه‌كسان بوون .
یانه‌ی نه‌فت وه‌سه‌تیش میوانداری له یانه‌ی دیوانیه كردوو به دوو گۆڵی یه‌كلایه‌نه توانی سه‌ركه‌وتن به‌ده‌ست بهێنێت .
ساڵح سه‌دیری یاریزانی میناش به گۆڵێك سێ خاڵی له به‌حری وه‌رگرت و كاره‌با و نه‌جه‌فیش به گۆڵێك یه‌كسان بوون .
سه‌ماوه‌ش بووه میوانی یانه‌ی سه‌ناعات كاره‌بائیه و ئه‌و یاریه‌ش به 2 گۆڵ بۆ هه‌رلایه‌كیان به كۆتاهات و حدود و حسێن-یش به هه‌مان ئه‌نجام یه‌كسان بوون و به خاڵێك ڕازی بوون .
به‌و ئه‌نجامانه‌ی هه‌فته‌ی چواری قۆناغی یه‌كه‌م ڕیزبه‌ندی یانه‌كان به‌م شێوه‌یه‌ی لێهات .