چی دەبێت ئەگەر بۆ ماوەی یەك هەفتە نەخەویت؟


 
ته‌ندروستی‌ - 

خەوتن هاوشێوەی خواردن و هەموو ئەو شتانەی دیكەیە كە مرۆڤ پێویستی پێیەتی، جەستەی مرۆڤ و هەركەس بەگوێرەی بونیاتی جەستەی توانای خۆڕاگری هەیە بەرامبەر نە خەوتن و نەخواردنی خۆراك و سەرما و گەرما و نەخواردنەوەی ئاو هەموو ئەو شتانەی دیكە كە لەش پێویستیەتی، بەڵام دەزانیت جەستەت چی بەسەر دێت ئەگەر بۆ ماوەی یەك هەفتە نەخەویت؟

ئەگەر یەك ڕۆژ نەخەویت ئەوە هەست بە ئازاری سەر و ماندوێتی و لاوازی توانای بینین دەكەیت، لە ڕۆژ دوهەمدا جگە لە ماندوێتی كێشەی توانای مێشك و یادەوەریت بۆ دروست دەبێت، لە ڕۆژی سێهەمدا هەست بەوە دەكەیت زمانت لە گۆ دەكەوێت و ناتوانیت بیركردنەوەكانت چڕ بكەیتەوە لەسەر بابەتەكان، لە ڕۆژی چوارهەمدا نیشانەكانی خەمۆكیت تیادا دەردەكەوێت و هەست بە گرنگی هیچ شتێك ناكەیت كە لە چوار دەورتە، لە ڕۆژی پێنجهەمدا جگە لە خەمۆكی شەڕەنگێزیش دەبیت، لە ڕۆژی شەشەمدا هەست دەكەیت وەك كەسێكی شێتت لێهاتوە، لە ڕۆژی حەوتەمدا  و دوای تەواوكردنی یەك هەفتە بە تەواوەتی جەستەت توانای بەرگەگرتنی نامێنێت و ڕەنگە بچیتە دۆخی بێ ئاگاییەوە.

بۆ ئەوەی هیچ كام لەم حاڵەتانەت تیادا دەرنەكەوێت ئەوە پێویستە بە تەواوەتی دوور بكەویتەوە لە شەونوخونی دورودرێژ و بۆ ماوەیەكی زۆر و ڕۆژانە ئەوەندەی پێویستە بخەویت.



PM:03:09:07/12/2017




ئه‌م بابه‌ته 662 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌