پێشمه‌رگه سپۆرت -
یاریه‌كانی خولی فوتساڵی كچانی یانه‌كانی كوردستان به‌رده‌وام ده‌بێت و تێیداو بڕیاره كاتژمێر 2:30 خوله‌كی پاش نیوه‌ڕۆی ڕۆژی هه‌ینی 8 / 12 / 2017 یاریه‌كانی هه‌فته‌ی دووه‌م به‌ڕێوه بچن و له كۆمه‌ڵه‌ی یه‌كه‌م كچانی یانه‌كانی ئافره‌تانی هه‌ولێر و ئافرۆده‌یت ڕوبه‌ڕوی یه‌ك ده‌بنه‌وه و هه‌روه‌ك گاره و هه‌ڵه‌بجه‌ی شه‌هیدیش به یه‌ك ده‌گه‌ن .
ئه‌مه‌و له كۆمه‌ڵه‌ی دووه‌م كچانی یانه‌كانی زانكۆی جیهان و ده‌روازه له هۆڵی یانه‌ی هه‌ولێر به یه‌ك ده‌گه‌ن و له هه‌مان كۆمه‌ڵه هه‌ردوو تیپی كچانی زێره‌ڤانی و چۆمان یاری ده‌كه‌ن .