پێشمه‌رگه سپۆرت -
ڕاهێنه‌ره به توانا‌و به ئه‌زمونه‌كه‌ی یاری كاراتێ كه له ئێستادا له ولاَتی نه‌رویج نیشته‌جێیه چالاكییه‌كانی به‌رده‌وامه و بڕیاره له كۆتایی ئه‌م هه‌فته‌یه تا سه‌ره‌تایی هه‌فته به‌شداری خولێكی كاتا بكات .
ئیدریس عه‌بدولاَ ڕاهێنه‌ری به ئه‌زموونی یاری كاراتێ بانگێشت كراوه بۆ به‌شداری له خولێكی كاتا كه بڕیاره له شاری هاوگەسوندی ووڵاتی نەرویج له ڕۆژانی هه‌ینی تا یه‌ك شه‌ممه‌ی داهاتوو به‌ڕێوه بچێت .
ئه‌و ڕاهێنه‌ر له سالاَنی ڕابردوو خزمه‌تێكی زۆری به یاری كاراتێ له ڕیزی هه‌ڵبژارده‌ی عێراق و یانه‌ی پێشمه‌رگه كردوو هه‌روه‌ك له لێدوانه‌كانی ڕابردووی خۆشی ئاماژه‌ی پێدابوو كه خۆی به یاریزانی یانه‌ی پێشمه‌رگه ده‌زانێت و هیواخوازیشه تیپی كاراتێی یانه‌ی پێشمه‌رگه و هاوڕێیانی هه‌رده‌م له به‌ره‌و پێش چوون و سه‌ركه‌وتن بن .