گرێبه‌ستی‌ میسی‌ فڕی‌




پێشمه‌رگه‌ سپۆرت - 

پاش ئه‌وه‌ی‌ گرێبه‌سته‌كه‌ی‌ تا ساڵی‌ 2021 له‌گه‌ڵ یانه‌ی‌ به‌رشه‌لۆنه‌ی‌ ئیسپانی‌ نوێ‌ كرده‌وه‌ ، میسی‌ گرێبه‌ستی‌ به‌رزتر ده‌بێته‌وه‌ .

هه‌واڵی‌ ڕۆژنامه‌ ئیسپانییه‌كان ئه‌وه‌یان پشت ڕاست كرده‌وه‌ كه‌ پاش ئه‌وه‌ی‌ گرێبه‌ستی‌ میسی‌ له‌گه‌ڵ یانه‌ی‌ به‌رشه‌لۆنه‌ به‌ره‌و كۆتایی‌ ده‌چوو یانه‌ی‌ مانچسته‌ر سیتی‌ هه‌وڵی‌ ئه‌وه‌ی‌ داوه‌ كه‌ ئه‌و یاریزانه‌ به‌رێته‌ ڕیزی‌ یانه‌كه‌ی‌ ، ئه‌مه‌و پاش ئه‌وه‌ی‌ یانه‌ی‌ به‌رشه‌لۆنه‌  به‌و هه‌ولاَنه‌ی‌ یانه‌ گه‌وره‌كان ده‌زانێت گرێبه‌ستی‌ میسی‌ بۆ 700 ملیۆن یۆرۆ به‌رز ده‌كاته‌وه‌ .

ڕۆژنامه‌ی‌ ماركای‌ ئیسپانیش ئاماژه‌ی‌ به‌وه‌داوه‌ كه‌ یانه‌ی‌ مانچسته‌ر سیتی‌ گرێبه‌ستێكی‌ تایبه‌تی‌ بۆ میسی‌ ئاماده‌كردووه‌ كه‌ بڕی‌ 100 ملیۆن یۆرۆ بووه‌ وه‌ك پاداشت به‌و یاریزانه‌ و 50 ملیۆن یۆرۆش وه‌ك موچه‌ی‌ سالاَنه‌ی‌ بێت .


PM:03:22:05/12/2017




ئه‌م بابه‌ته 354 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌