تهندروستی -
كاتێك دەست و پەنجەكانت دەجوڵێنیت هەست بە تەقە تەقی جومگەكانت دەكەیت؟ ئاساییە یان نا؟ ئەمە لە ئێستادا بۆتە بابەتی گفتوگۆی نێوان چەند پسپۆڕێكی بواری ئێسك و جومگەكان.
ڤلادیمیر دیفوتوف وەك پسپۆڕی بواری ئێسك و جومگەكان دەڵێت " زۆر كەس پرسیارم لەسەر ئەم بابەتە لێدەكەن و لە ئێستادا لە نێوان شارەزایاندا ئەم بابەتە بۆتە جێگەی باس، هەندێك لە پسپۆڕەكانی بواری ئێسك و جومگەكان پێیان وایە هۆكاری تەقە تەقی ئێسك و جومگەكان بۆ كۆبوونەوەی خوێ لەسەر جومگەكان دەگەڕێتەوە و هەندێكی دیكەش پێیان وایە ئەم دەنگە سەرەتا و ئاماژەیەكە بۆ هەوكردنی جومگەكان و ڕایەكی دیكەش دەڵێت ئەم بابەتە پەیوەندی بەهەبوونی ئەو بڵقە هەواییانەوە هەیە كە لەناو شلەی نێوان جومگەكاندا هەیە و ئەمە ئاماژەیە بۆ كەمبوونەوەی شلەمەی نێوان جومگەكان، هەموو ئەمانەی دەوترێت تەنها ئەگەرە ئەگەر نا زاناكان یەك ڕا و بۆچونی تەواویان لەسەر ئەم بابەتە نەبووە.
تەقەتەقی جومگە لە منداڵەكاندا ئەمە پەیوەندی بە كەمی تەمەنیانەوە نیە و تەنها پەیوەستە بە كەمی پەستان لەسەر جومگەكانبان واتە ماسولكەی دەوری جومگەكانی دەوری جومگەكانی لاوازە.
ئەو كاتەش ئەم حاڵەتە لە هەرزەكاراندا دەربكەوێت ئەوە ئاماژەیە بۆ خواربوونەوە و لادانی بڕبڕەی پشت و وشكبوونەوەی نێوان جومگەكان.
كاتێك بەتەمەنەكان كێشەی تەقەتەقی جومگەكانیان هەبێت ئەوە مانای وایە بەستەری نێوان جومگەكان كێشەیان تیادایە و ئەگەری كۆبونەوەی خوێ هەیە لە سەر ئێسكی جومگەكان، لەم تەمەنەدا ئەگەر نەخۆش جگەری كێشەی هەبێت هەمان حاڵەت تیایدا دەردەكەوێت.
كەمبوونەوەی چڕی ماسولكەكان و لاواز بوونی وادەكات ئەم حاڵەتە بەشێوەیەكی كتوپڕ دەربكەوێت، لە هەموو حاڵەتەكاندا پێویسستە ئەو كەسانەی هەست بەم حاڵەتە دەكەن ئەوە پێویستە زوو سەردانی پزیشك بكەن بۆ دەست نیشانكردن و وەرگرتنی چارەسەر .
پسپۆڕانی بواری ئێسك ڕێنمووی هاوڵاتیان دەكەن كە بەردەوام چالاكی جۆراو جۆر ئەنجام بدەن بۆ ئەوەی لەم حاڵەتە دوور بن و ئەوەش پێویست بە ڕۆشتن بە پێ هەیە بۆ ماوەی 10 هەزار هەنگاو لە ڕۆژێكدا و مەلەكردن و خواردنی ئەو خۆراكانەی جەلاتینی سروشتیان تیادایە.