پێشمه‌رگه سپۆرت -
هه‌ڵبژارده‌ی تۆپی ده‌ستی عێراق ئاماده‌كاری ده‌كات بۆ به‌شداری له پاڵه‌وانێتی تۆپی ده‌ستی كچانی ولاَتانی خۆرئاوای ئاسیا و له ئێستاشدا هه‌ڵبژارده‌كه كه‌مپێكی مه‌شقی له شاری به‌غداد ڕێك خستووه .
هه‌ڵبژارده‌ی تۆپی ده‌ستی عێراق به‌كه‌مپێكی مه‌شقی ئه‌و ئاماده‌كاریانه‌ی ئه‌نجام ده‌دات و تێیداو له ڕیزی هه‌ڵبژارده‌كه حه‌وت كیژه یاریزانی تۆپی ده‌ستی یانه‌ی ئافرۆده‌یت نوێنه‌رایه‌تی هه‌ڵبژارده‌ی تۆپی ده‌ستی عێراق ده‌كه‌ن و له ئێستاشدا ئه‌و كیژه یاریزانانه به‌شداریان له كه‌مپه‌كه‌ی هه‌ڵبژارده‌ی تۆپی ده‌ستی كچانی عێراق كردووه و مه‌شقه‌كانیان درێژه پێده‌ده‌ن .
بڕِیاره پاش كۆتاهاتنی كه‌مپه ئاماده‌كاریه‌كه هه‌ڵبژارده‌ی تۆپی ده‌ستی كچانی عێراق ڕوو له ولاَتی به‌حرێن بكات و به‌شداری له پاڵه‌وانێتی تۆپی ده‌ستی ولاَتانی خۆرئاوای ئاسیا بكات .