پێشمه‌رگه سپۆرت -
تیپی تۆپی سه‌رمێزی یانه‌ی پێشمه‌رگه یه‌كێكه له تیپه دیاره‌كانی یانه‌كه و له ئێستاشدا فێرگه‌ی تۆپی سه‌رمێزی یانه‌ی پێشمه‌رگه كه له‌لایه‌ن ڕاهێنه‌ر هه‌ردی ئه‌حمه‌د سه‌رپه‌رشتی ده‌كرێت بۆته بناغه‌یه‌كی دیار بۆ پێگه‌یاندنی چه‌ندین یاریزان بۆ سالاَنی داهاتوو .
ئه‌مه‌و بۆ به‌هێزتر بوون و وه‌رگرتنی زنیاری زیاتر و سود طه‌یاندن به فێرخوازانی به‌شداری هه‌ردوو فێرگه‌كانی تۆپی سه‌رمێزی یانه‌ی پێشمه‌رگه و سلێمانی له هۆڵی یانه‌ی پێشمه‌رگه مه‌شقێكی هاوبه‌ش و چه‌ندین یاریان ئه‌نجام دا .
له‌و مه‌شقانه‌دا هه‌ردوو كیژه یاریزانی تۆپی سه‌رمێزی یانه‌ی سلێمانی كه له‌لایه‌ن سه‌یفه‌دین فه‌تاح ڕێنوێنی ده‌كرێن به‌شداریان كردوو مه‌شقێكی به سودیان ئه‌نجام دا .
سه‌باره‌ت به ئه‌نجام دانی مه‌شقه هاوبه‌شه‌كه‌یان هه‌ردی ئه‌حمه‌د ڕاهێنه‌ری فێرگه‌ی تۆپی سه‌رمێزی یانه‌ی پێشمه‌رگه تایبه‌ت به پێشمه‌رگه سپۆرت ووتی ، مه‌شقه‌كانی فێرگه‌كه‌مان به‌رده‌وامه و چه‌ندین یاریزانی ئاست به‌رز دروست بوون كه بۆ داهاتوو ده‌بنه یاریزانی به‌هێز بۆ یانه‌كه‌مان .
هه‌ردی ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا كه ئه‌وان به گرنگی ده‌زانن ته‌نیا یاریزانان مه‌شقه‌كان له نێو خۆ ئه‌نجام نه‌ده‌ن و به‌ڵكوو چاوكراوه بن و له‌گه‌ڵ یاریزانانی یانه‌كانی دیكه‌ش مه‌شقی هاوبه‌ش ئه‌نجام بده‌ن كه ئه‌وه‌ش ده‌بێته مایه‌ی سود گه‌یاندن به یاریزانانی فێرگه‌كان .
ڕاهێنه‌ری پێشمه‌رگه ووتیشی ، گه‌ر گرنگی پێویست به یاریزانان بدرێت كه له فێرگه‌كان مه‌شق ئه‌نجام ده‌ده‌ن زۆرترین یاریزان له سالاَنی ئایینده دروست ده‌بن و چۆن یاری تۆپی سه‌رمێز له شاری سلێمانی دا به‌هێز بووه هه‌ربه‌و شێوه‌یه ده‌مێنێته‌وه .