پێشمه‌رگه سپۆرت -
یه‌كێتی نیشان شكانی كوردستان به هاوكاری لقی سلێمانی یه‌كێتیه‌كه‌ی و له نێو هۆڵی نیشان شكانی یانه‌ی پێشمه‌رگه پاڵه‌وانێتی نیشان شكانی یانه‌كانی كوردستانی به‌ڕێوه برد .
پاڵه‌وانێتیه‌كه به‌به‌شداری حه‌وت یانه بوو له‌سه‌ر ئاستی كوردستان و بۆ یاریه‌كانی تفه‌نگی كوڕان و كچان و له‌سه‌ر ئاستی تیم و تاك یاریه‌كانی ئه‌نجام دران ، ئه‌مه‌و ڕكابه‌رییه‌كانی یاریه‌كه ماوه‌ی دوو ڕۆژی خایاندوو دواجار و له پاش كۆتاهاتنی یاریه‌كان یانه‌ی پێشمه‌رگه توانی له‌سه‌ر ئاستی تاك ئه‌م ئه‌نجامانه به‌ده‌ست بهێنێت پله‌كانی یه‌كه‌می ( تفه‌نگی كوڕان ، تفه‌نگی كچان ) هه‌روه‌ك له‌سه‌ر ئاستی تیم پێشمه‌رگه نازناوه‌كانی ( ده‌مانچه‌ی كوڕان ، تفه‌نگی كچان و تفه‌نگی كوڕان )ی به‌ده‌ست هێنا .
به‌و ئه‌نجامانه‌ش تیمه‌كانی پێشمه‌رگه توانیان زۆرترین نازناو له پاڵه‌وانێتی نیشان شكانی كوردستان به‌ده‌ست بهێنن و جامی پاڵه‌وانێتیه‌كه‌یان به‌رز كرده‌وه .