پێشمه‌رگه سپۆرت -
كۆشكی كریملن له مۆسكۆی پایته‌ختی ڕوسیا تیروپشكی یاریه‌كانی مۆندیالی 2018 ی لێڕاكێشراو هه‌ڵبژارده‌كانی به‌شداری به‌سه‌ر هه‌شت گروپ دابه‌ش كران .
ئه‌مه‌و بڕیاره یاریه‌كانی له ڕۆژی 14 / 6 / 2018 ده‌ست پێبكات و یه‌كه‌م یاریشی له نێوان هه‌ڵبژارده‌كانی ڕوسیا و سعودیه ده‌بێت و هه‌روه‌ك دوا یاریی مۆندیالیش له ڕۆژی 15 / 7 / 2018 به‌ڕێوه ده‌چێت .
گروپی یه‌كه‌می هه‌ڵبژارده‌كان بریتیی ده‌بن له ( ڕوسیا ، سعودیه ، میسر و ئۆرۆگوای ) هه‌روه‌ك حه‌وت گروپه‌كه‌ی تریش به‌م شێوه‌یه ده‌بن .
گرووپی دووه‌م: پورتوگال، ئیسپانیا، مه‌غریب و ئێران
گرووپی سێیه‌م: فره‌نسا، ئوسترالیا، پیرۆ و دانیمارك
گرووپی چواره‌م: ئارجێنتینا، ئایسله‌ندا، كرواتیا و نێجیریا
گرووپی پێنجه‌م: برازیل، سویسرا، كۆستاریكا و سێربیا
گرووپی شه‌شه‌م: ئه‌ڵمانیا، مێكسیكۆ، سوید و كۆریای باشوور
گرووپی حه‌وته‌م: به‌لجیكا، په‌ینه‌ما، توونس، ئینگلاند
گرووپی هه‌شته‌م: پۆڵه‌ندا، سێنیگال، كۆلۆمبیا و ژاپۆن