كچانی‌ پێشمه‌رگه‌ پالاَوتنیان ئه‌نجام دا




پێشمه‌رگه‌ سپۆرت -

شارا و كیژان و ڕۆزه‌ به‌شداری‌ خولی‌ عه‌ره‌بی‌ ده‌كه‌ن 

به‌شی‌ كاراتێی‌ یانه‌ی‌ پیَشمه‌رگه‌ له‌ ژێر چاودێری‌ كارگێڕی‌ یانه‌كه‌دا پالاَوتنی‌ بۆ كیژانی‌ كاراتێی‌ یانه‌كه‌ی‌ ئه‌نجام داو دواجار هه‌رسێ‌ كیژه‌ یاریزان ( شارا فایه‌ف ، كیژان فایه‌ق و ڕۆزه‌ ) توانیان سه‌ركه‌وتووبن له‌و پالاَوتنه‌ و وه‌ك یاریزانانی‌ تیپی‌ كاراتێی‌ یانه‌كه‌ به‌شداری‌ له‌ خولی‌ یاریه‌ عه‌ره‌بییه‌كان ده‌كه‌ن كه‌ بڕیاره‌ یاریه‌كانی‌ له‌ مانگی‌ 2 / 2018 و له‌ ولاَتی‌ ئیمارات به‌ڕِێوه‌ بچێت .
 
ئه‌و پالاَوتنه‌ به‌سه‌رپه‌رشتی‌ مامۆستا ئیبراهیم قاسم سه‌رپه‌رشتیاری‌ گشتی‌ به‌شی‌ كاراتێی‌ یانه‌كه‌ و ئه‌رسه‌لان مورادی‌ ڕاهێنه‌ری‌ گشتی‌ تیپی‌ كاراتێی‌ یانه‌ی‌ پێشمه‌رگه‌ به‌ڕێوه‌ چوو ، هه‌روه‌ك پێنج ڕاهێنه‌ری‌ یانه‌كه‌ ئاستی‌ كیژه‌ یاریزانه‌كانیان له‌ پالاَوتنه‌كه‌ هه‌ڵسه‌نگاند .



PM:09:02:28/11/2017




ئه‌م بابه‌ته 325 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌