پێشمه‌رگه سپۆرت -
پاش ئه‌وه‌ی له قۆناغی دووه‌می خولی نایابی باله‌ی یانه‌كانی عێراق كۆمه‌ڵه‌ی باكور پله‌ی دووه‌می به‌ده‌ست هێنا ، ڕاهێنه‌ری پێشمه‌رگه باسی ئاستی تیپه‌كه‌ی و پلانه‌كانی داهاتووی ده‌كات .
دكتۆر سه‌لاَح كانه‌بی ڕاهێنه‌ری تیپی باله‌ی یانه‌ی پێشمه‌رگه تایبه‌ت به پێشمه‌رگه سپۆرت ئاماژه‌ی به‌وه‌دا كه تیپه‌كه‌ی له یاریه‌كانی دووه‌م قۆناغ به ئاستی خۆیان یاریان نه‌كردووه و ئه‌وه‌ش وای كرد كه ئه‌نجامی پێویستیان نه‌بێت .
هه‌روه‌ك دكتۆر سه‌لاَح كانه‌بی ئاماژه‌ی پێدا كه به پلانێكی نوێ ده‌چنه‌وه نێو یاریه‌كانی قۆناغی داهاتوو كه هه‌شت یانه‌ی به‌هێز تێیدا كۆده‌بنه‌وه و ئه‌وكات ئه‌وان بۆ ئه‌نجامه‌كان یاری ده‌كه‌ن .
دكتۆر سه‌لاَح ووتیشی ، به هه‌وڵی ده‌سته‌ی كارگێڕی بڕیارمان داوه كه یاریزانێكی پیشه‌گه‌ر له بنكه‌ی ڕافع بانگێشت بكه‌یین و مه‌شقه‌كانیشمان له داهاتوو به‌رده‌وام ده‌بێت تا واده‌ی ده‌ست پێكردنه‌وه‌ی یاریه‌كانی قۆناغی دووه‌م و له‌و قۆناغه‌ش بۆ ئه‌نجامه‌كان یاری ده‌كه‌ین و خاڵه‌كان به‌ده‌ست دێنین.