پێشمه‌رگه سپۆرت -
له دووه‌م یاری خۆی له كۆمه‌ڵه‌ی چواره‌می پالاَوتنه‌كانی باسكه‌ی جیهانی ، هه‌ڵبژارده‌ی باسكه‌ی عێراق له ولاَتی كازاخستان ڕوبه‌ڕوی هه‌ڵبژارده‌ی ناوبراو بۆوه ، له‌و یاریه‌دا و له پاش ئه‌وه‌ی هه‌ردوو هه‌ڵبژارده به ئاستێكی به‌رز بینران ، به‌لاَم له كۆتاییه‌كانی یاریه‌كه هه‌ڵبژارده‌ی عێراق نه‌یتوانی ئه‌نجامی یاریه‌كه له‌به‌رژه‌وه‌ندی خۆی به كۆتابهێنێت و به ئه‌نجامی 82-76 سكۆر یاریه‌كه‌ی دۆڕاند .
به‌و ئه‌نجامه‌ش هه‌ڵبژارده‌ی عێراق به ته‌نیا سه‌ركه‌وتنێك له پالاَوتنه‌كانی جامی جیهانی دێت و بڕیاره له یاری داهاتوشی ڕوبه‌ڕوی هه‌ڵبژارده‌ی قه‌ته‌ڕ ببێته‌وه .