ئەم جۆرە لە خۆراك بدە بە منداڵەكەت بۆ ئەوەی كێش و باڵای زیاد بكات


 
ته‌ندروستی‌ - 

هەموو دایكێك تەندروستی منداڵەكەی بەلایەوە گرنگە، پێدانی چەند جۆرێك لە خواردن و خواردنەوە بە منداڵ یارمەتی گەشە و زیادكردنی كێشی دەدات و لەبەر ئەوە پێویستە بەردەوام ناو سەلاجەكەت ئەم خۆراكەی تیادا بێت.

ڕەنگە ێستە بپرسیت دەبێت ئەو خواردن و خواردنەوانە چی بن كە وادەكات منداڵەكەت بەهۆیەوە باڵای بەرز بێت، زۆر دور مەڕۆ لیستی خواردنی جیهانیش ئامادە مەكە تەنها ئەوەی لەسەر تۆیە ڕۆژانە هێلكە بدەیت بە منداڵەكەت .

بۆچی هێلكە؟
لەبەر ئەوەی هێلكە یەكێكە لەو خۆراكانەی سەرچاوەیەكی زۆر باشی پرۆتین و ڤیتامین B12 و ڕایبۆفلاڤین و كۆلین ە و ئەمە وادەكات منداڵ باڵای بەرزبێت و باش گەشە بكات و %50 پێویستی منداڵ بە سەرچاوە خۆراكیەكان پڕ دەكاتەوە و جگە لەوەش هێلكە خواردنێكی زۆر گران بەها نیە و هەموو چینەكانی كۆمەڵگە بە ئاسانی دەستیان دەكەوێت.

بەڵام ئاگاداربە :
ئەو كاتەی هێلكە بە منداڵەكەت دەدەیت دەبێت لە تەمەنێكی گونجاودا بێت و لە هەمان كاتدا هێلكەكە باش كوڵاوبێت  منداڵ لە تەمەنی 9 مانگیەوە دەتوانرێت تەنها زەردێنەی هێلكەی باش كوڵاو بە چەند ژەمێكی بچووك پێی بدرێت بە بڕێكی كەم بەڵام هێلكە بە تەواوەتی هەتا منداڵ نەگاتە تەمەنی یەك ساڵی گونجاو نیە هەردوو بەشەكەی هێلكە واتە زەردێنە و سپێنەی پێ بدرێت تەنانەت ئەگەر باش كوڵابێتیش .

ئەوكاتەش هەستت كرد منداڵەكەت ئەم نیشانانەی تیادا دەركەوت ئەوە مانای وایە هەستیاری هەیە بۆ هێلكە و نابێت پێی بدرێت، بۆنمونە (لێدانەكانی دڵی خێرا دەبێت و هەناسەدانی توند و قورس دەبێت و سووربوونەوە و پەڵە لەسەر پێستی دروست دەبێت) لەم كاتانەدا ڕاستەوخۆ سەردانی پزیشك بكە و زۆر كات هەستیاری منداڵ بۆ هێلكە تەنها تا تەمەنی 5 ساڵیە و دوای ئەو تەمەنە نامێنێت.



PM:02:22:27/11/2017




ئه‌م بابه‌ته 1445 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌