سەردێری هەواڵ
خشته‌ی‌ یاریه‌كانی‌ هه‌فته‌ی‌ چواری‌ یه‌كه‌م قۆناغی‌ خولی‌ نایابی‌ كوردستان پاڵه‌وانێتی‌ تێنسی‌ سه‌رزه‌وی‌ یانه‌كانی‌ سلێمانی‌ ئه‌نجام ده‌درێت و پێشمه‌رگه‌ بۆ ئه‌نجام به‌شداره‌ هه‌واڵ - ڤیدۆ - وێنه‌ : پێشمه‌رگه‌ زه‌نگێكی‌ مه‌ترسیدار بوو له‌ پاڵه‌وانێتی‌ باله‌ی‌ عه‌ره‌بی‌ ئه‌نجامی‌ یه‌كه‌م ڕۆژی‌ یاریه‌كانی‌ 36 هه‌مین پاڵه‌وانێتی‌ باله‌ی‌ ولاَتانی‌ عه‌ره‌بی‌ ئه‌نجام و ڕیزبه‌ندی‌ هه‌فته‌ی‌ پازده‌ی‌ خولی‌ نایابی‌ عێراق یه‌كێتی‌ تۆپی پێی كوردستان جل و به‌رگی‌ وه‌رزشی‌ و تۆپی به‌سه‌ر فێرگه‌كان و قوتابخانه‌كانی‌ تۆپی پێی دابه‌شكرد یه‌كێتی‌ تۆپی پێی كوردستان چه‌ند بڕیار و راسپارده‌یه‌كی‌ نوێی ده‌ركرد هه‌ڵبژارده‌ی‌ باسكه‌ی‌ عێراق ڕووبه‌ڕوی‌ هه‌ڵبژارده‌ی‌ قه‌ته‌ڕ ده‌بێته‌وه‌ فێرگه‌ی‌ باله‌ی‌ پێشمه‌رگه‌ له‌ مه‌شق به‌رده‌وامن زێره‌ڤانی‌ گۆڵ بارانی‌ ئافرۆده‌یتی‌ كرد ، ڕاهێنه‌ری‌ تیپه‌كه‌ هۆكاری‌ شكسته‌كه‌یان ده‌خاته‌ ڕوو

دییه‌ ئه‌و یاریزانه‌ی‌ هه‌نگاوه‌كانی‌ بۆ پێشكه‌وتن به‌ خێرایی‌ ده‌برێت




پێشمه‌رگه‌ سپۆرت -

ڕاهێنه‌رانی‌ گۆڕه‌پان و مه‌یدانی‌ یانه‌ی‌ پێشمه‌رگه‌ باشترین یاریزانان له‌ یاريیه‌كه‌ بۆ پاڵه‌وانێتیه‌كان دروست ده‌كه‌ن و له‌ ئێستاشدا یانه‌ی‌ پێشمه‌رگه‌ و به‌شی‌ گۆڕه‌پان و مه‌یدانی‌ یانه‌كه‌ تیپێكی‌ به‌هێزی‌ هه‌یه‌ كه‌ به‌ تیپی‌ تازه‌پێگه‌یشتوان دیاری‌ كراوه‌ و چه‌ندین یاریزانی‌ ئاست به‌رز له‌و تیپه‌ مه‌شقه‌كان ئه‌نجام ده‌ده‌ن و له‌ پاڵه‌وانێتی‌ گۆڕه‌پان و مه‌یدانی‌ عێراق-یشدا توانیان له‌سه‌ر ئاستی‌ تازه‌پێگه‌یشتوان به‌ تیم پله‌ی‌ سێهه‌م به‌ده‌ست بهێنن .

دییه‌ نزار ئه‌و یاریزانه‌یه‌ كه‌ ماوه‌ی‌ دوو ساڵی‌ داهاتووشی‌ له‌به‌رده‌مه‌ له‌ ئاستی‌ تازه‌پێگه‌یشتوان یاری‌ بكات له‌ ماوه‌ی‌ كه‌متر له‌ ساڵێك به‌ مه‌شقه‌كانی‌ ڕه‌نجده‌ر قادری‌ ڕاهێنه‌ری‌ توانی‌ پله‌ی‌ یه‌كه‌م له‌سه‌ر ئاستی‌ عێراق به‌ده‌ست بهێنێت .

دییه‌ نزار ئاماده‌كاریه‌كانی‌ به‌رده‌وامه‌ و وه‌ك خۆشی‌ باسی‌ كرد كه‌ ده‌یه‌وێت بۆ پاڵه‌وانێتی‌ داهاتووی‌ عێراق ژماره‌ی‌ پێوانه‌یی‌ له‌ یاری‌ بازی‌ به‌رز بشكێنێت .

دییه‌ پێی‌ وایه‌ گه‌ر كیژان پاڵپشتیان بكرێت له‌لایه‌ن دایك و باوكیان ده‌توانن ئاستی‌ به‌رز له‌ یاریه‌كان پیشان بده‌ن و ئه‌و سوپاسی‌ بنه‌ماڵه‌كه‌شیان ده‌كات كه‌ پاڵپشتی‌ ته‌واوی‌ ده‌كه‌ن و به‌ڵێنی‌ ئه‌وه‌شی‌ داوه‌ كه‌ به‌رده‌وام بێت و ژماره‌ی‌ پێوانه‌یی‌ بشكێنێت .

دییه‌ سه‌باره‌ت به‌و مه‌شقانه‌ی‌ ئه‌نجامی‌ ده‌دات زیاتر دواو ووتی‌ ، مه‌شقه‌كانم له‌سه‌ر یاریگه‌ی‌ ڕاپه‌ڕێن له‌ژێر ڕێنماییه‌كانی‌ به‌ڕێز مامۆستا ڕه‌نجده‌ر قادر ئه‌نجام ده‌ده‌م و سوپاسی‌ یانه‌كه‌م و ده‌سته‌ی‌ سه‌رپه‌رشتیار و ڕاهێنه‌رانیش ده‌كه‌م كه‌ هانده‌ر و پاڵپشتمن.

دییه‌ نزار له‌ دایك بووی‌ ساڵی‌ 2003ی‌ شاری‌ سلێمانی‌ یه‌ و ڕاهێنه‌ره‌كه‌شی‌ متمانه‌یی‌ ته‌واوی‌ به‌و كیژۆڵه‌ به‌هره‌مه‌نده‌یه‌ كه‌ له‌ ساڵی‌ داهاتوودا ژماره‌ی‌ نوێ‌ تۆمار ده‌كات .

ڕه‌نجده‌ر قادری‌ ڕاهێنه‌ری‌ ده‌ڵێت به‌رده‌وام ئه‌م كیژه‌ دێته‌ یاریگه‌ و هه‌وڵ ده‌دات هه‌ر زوو هه‌نگاوه‌ كانی‌ بۆ پێشكه‌وتن ببڕێت و ئه‌وه‌ش پاش ئه‌وه‌ی‌ توانی‌ له‌ پاڵه‌وانێتی‌ عێراق و له‌ بازی‌ به‌رزدا به‌ 1،35 توانی‌ پله‌ی‌ یه‌كه‌م به‌ده‌ست بهێنێت كه‌ ژماره‌ پێوانه‌ییه‌كه‌ی‌ به‌ 1،45 به‌ ناوی‌ مریه‌م عه‌بدول حه‌میده‌ ، وه‌ له‌ یاری‌ 100 مه‌تر ئه‌و كیژه‌مان پله‌ی‌ دووه‌می‌ به‌ده‌ست هێنا له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی‌ یاری‌ خۆشی‌ نه‌بوو .



PM:10:54:24/11/2017




ئه‌م بابه‌ته 620 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌


زۆرترین خوێنراو‌
‌ ‌