پێشمه‌رگه سپۆرت -
به‌ده‌ست پێكی یاریه‌كانی قۆناغی دووه‌می خولی نایابی باله‌ی یانه‌كانی عێراق كۆمه‌ڵه‌ی باكور كه یاریه‌كانی له شاری هه‌ولێر و له نێو هۆڵی یانه‌ی هه‌ولێر ئه‌نجام ده‌درێت ، تیپی باله‌ی یانه‌ی پێشمه‌رگه ڕوبه‌ڕوی تیپی باله‌ی یانه‌ی شێروانه‌ی كه‌لار بونه‌وه .
له‌سه‌ره‌تایی یاریه‌كه‌وه یاریزانانی شێروانه له هه‌وڵدا بوون بۆ پێش كه‌وتن و به‌ده‌ست هێنانی گێمه‌كانی یاریه‌كه ، به‌لاَم یاریزانانی پێشمه‌رگه توانیان ته‌واوی هه‌رسێ گێمی یارییه‌كه كۆنترۆڵ بكه‌ن و به ئه‌نجامی خاڵه‌كانی ( 25 - 17 و 25 - 13 و 25 - 19 ) بردنه‌وه‌یان به‌ده‌ست هێنا .
به‌و ئه‌نجامه‌ش پێشمه‌رگه‌ی سلێمانی توانی كۆی خاڵه‌كانی بۆ 8 خاڵ به‌رز بكاته‌وه .
بڕیاره یاریه‌كانی ئه‌و قۆناغه ماوه‌ی سێ ڕۆژ بخایه‌نێت و له كۆتایش دوو یانه‌ی خاوه‌ن پله‌كانی یه‌كه‌م و دووه‌م ده‌گه‌نه قۆناغی داهاتووی خوله‌كه .