پێشمه‌رگه سپۆرت -
یاریه‌كانی خولی زیندووكردنه‌وه‌ی یاری باله له شاری سلێمانی و له هۆڵی یه‌كه‌ی چالاكی وه‌رزشی په‌روه‌رده‌ی ڕۆژئاوا به‌رده‌وامه و له‌و چوارچێوه‌یه‌شدا و له یه‌كه‌م ڕۆژی یاریه‌كانی هه‌فته‌ی سێهه‌مدا تیپی باله‌ی چه‌م چه‌ماڵ توانی به ئه‌نجامی 3-1 گێم له تیپی باله‌ی قه‌ره‌داخ بباته‌وه .
له یاری دووه‌مدا كه له نێوان تیپه‌كانی بامۆك و هاوڕێیان بوو به‌هۆی تایریكی هۆڵی ئه‌نجام دانی یاریه‌كان یاریه‌كه ته‌واو نه‌كراو بۆ هه‌فته‌ی داهاتوو دواخرا .
ئه‌مه‌و بڕیاره كاتژمێر 1:00ی پاش نیوه‌ڕۆی ڕۆژی هه‌ینی 24 / 11 هه‌ردوو تیپه‌كانی ئه‌ستێل و برایه‌تی به یه‌ك بگه‌ن و دووه‌م یاری ئه‌و ڕۆژه‌ش له نێوان تیپه‌كانی دێرینه‌كانی سلێمانی و به‌له‌كجار ده‌بێت .