پێشمه‌رگه سپۆرت -
یه‌كێتی ناوه‌ندی باله‌ی عێراق له ژێر چاودێری وه‌زیری وه‌رزش و لاوانی عێراق پاڵه‌وانێتی باله‌ی كراوه‌ی یانه‌كانی عێراق ئه‌نجام ده‌دات .
پاڵه‌وانێتیه‌كه له‌لایه‌ن وه‌زاره‌تی وه‌رزش و لاوانی عێراق ڕێك ده‌خرێت و تێیداو وه‌زاره‌تی ناوبراو سه‌رجه‌م خه‌رجیه‌كانی پاڵه‌وانێتیه‌كه له ئه‌ستۆ ده‌گرێت له مانه‌وه و دابین كردنی خواردن بۆ تیپه به‌شداره‌كان .
بڕیاره یاریه‌كانی پاڵه‌وانێتیه‌كه له به‌رواری 16 تا 23 / 12 / 2017 و له شاری به‌غداد به‌ڕێوه بچێت و خاوه‌ن پله‌ی یه‌كه‌می بڕی حه‌وت ملیۆن و نیوی پێده‌درێت و پله‌ی دووه‌م به سێ ملیۆن و دووسه‌دوو په‌نجا هه‌زار دینار خه‌لاَت ده‌كرێت و پله‌ی سێهه‌م بڕی یه‌ك ملیۆن و پێنج سه‌د هه‌زار دیناری پێده‌درێت .