SWARA KARIM MOHAMMED
ركابه‌ریكردن له وه‌رزشی عێراقدا بۆ یانه‌كانی هه‌رێمی كوردستان له‌م سالاَنه‌ی دوایدا چه‌ندین ئه‌نجامی دلخۆشكه‌ری بۆ وه‌رزشی هه‌رێمی كوردستان تۆمار كرد ، به‌لاَم گرنگ ئه‌وه‌یه چۆن بتوانرێت پارێزگاری له‌و نازناوانه بكرێت ئه‌مه‌ش به پشت به‌ستن به‌وه‌ی كه ده‌وترێت زۆرجار گه‌شتن به لوتكه چه‌ند گرنگ بێت به‌لاَم پارێزگاریكردن له مانه‌وه له لوتكه‌دا گرنگیه‌كه‌ی چه‌ندان قات و به‌نرختره ، باله‌ی پێشمه‌رگه‌ی سلێمانی بۆ وه‌رزی نوێ له به‌رده‌م ئه‌رك و كارێكی قورسدایه ، به‌وه‌ی ده‌بێت به به‌هێزی و گه‌وره‌یه‌وه بچێته‌وه رووبه‌روی یانه‌كانی تری عێراق و به‌رز راگرتنی ناوی پێشمه‌رگه دروشمیان بێت ، به‌لاَم لێره‌دا ئه‌وه‌ی گرنگه ده‌نگۆی هێنانی یاریزانێكی (موحته‌ریف) ه بۆ تیپه‌كه ، بۆیه هه‌موان چاوه‌روانی ئه‌وه‌ین ئایا ئه‌م یاریزانه نوێیه له چی ئاستێكدایه و چۆن ده‌بێت و به‌ده‌ستیش دێت !!! به پشت به‌ستن به ئه‌زمونی پێشوو كه بینینمان هێنانی یاریزانێكی به‌رازیلی بۆ ریزی تیپه‌كه ره‌خه‌ی زۆری لێكه‌وته‌وه له كۆتایدا زۆرێك ریان وابوو شوێنی له یاریزانه كورده‌كانیش گرتبوو ، هه‌لێكی تر له به‌رده‌م یانه‌كه‌ی شاری سلێمانیدایه ، بۆ ئه‌م هه‌وڵ و هه‌نگاوه گرنگه ئیداره‌ی پێشمه‌رگه پێویسته یاریزانێك بگوازنه‌وه كه سود له تواناكانی وه‌ربگرن و نه‌ك شوێنگر بێت و خه‌ونی یاریزانێكی كورد له ناوبه‌رێت و له كۆتایدا له ده‌ستدانی برێكی زۆری پاره بێت له‌م بار‌و دۆخه‌دا ، له كۆتایشدا ده‌لێین ئه‌مجاره بار‌و دۆخی عێراق به جۆرێكه ده‌بێت ئێوه‌ی هه‌ڵگری ناوی پێشمه‌رگه له‌هه‌ر شارێكی عێراق بن ده‌بێت له‌گه‌ڵتان بین و پاڵپشتان بین چی وه‌ك هانده‌ر یان راگه‌یاندن .