پێشمه‌رگه سپۆرت -
تیپی باله‌ی یانه‌ی پێشمه‌رگه دوا یه‌كه‌ی مه‌شقی بۆ به‌شداری له دووه‌م قۆناغی خولی نایابی باله‌ی یانه‌كانی عێراق له هۆڵی یانه‌كه‌ی ئه‌نجام دا‌و مه‌شقه‌كانیش له‌سه‌ر شێوازی هونه‌ری یاریكردن له یاریگه‌بوو .
بڕیاره له به‌رواری 23 / 11 / 2017 و له نێو هۆڵی یانه‌ی هه‌ولێر دووه‌م قۆناغی خولی نایابی باله‌ی یانه‌كانی عێراق كۆمه‌ڵه‌ی باكور ده‌ست پێبكات و تێیداو پێشمه‌رگه‌ی خاوه‌ن پله‌ی یه‌كه‌می ڕیزبه‌ندی له یه‌كه‌م یاری ئه‌و قۆناغه‌یدا ڕوبه‌ڕوی یانه‌ی شێروانه ده‌بێته‌وه .
هه‌روه‌ك بڕیاره پاش كۆتاهاتنی یاریه‌كانی دووه‌م قۆناغی خوله‌كه دوو یانه‌ی بگاته قۆناغی داهاتووی خوله‌كه كه هه‌شت یانه تێیدا كۆده‌بێته‌وه .