پێشمه‌رگه سپۆرت -
بڕیاره له مانگی داهاتوودا هه‌ڵبژارده‌ی تيَنسى سه‌رزه‌وی عێراق به‌شداری بكات له پاڵه‌وانێتی ڕۆژاوای ئاسیا كه بڕیاره له ولاَتی ئوردوون به‌ڕێوه بچێت .
له‌م باره‌یه‌وه ماجید خه‌لیل سه‌رۆكی یه‌كێتی یاریه‌كه ڕایگه‌یاند به‌م نزیكانه یاریه‌كانی پالاَوتن بۆ ده‌ست نیشان كردنی یاریزانه‌كانی هه‌ڵبژارده‌كه و به‌ڕێوه بچێت كه تێیدا سێ تا چوار یاریزان نوێنه‌رایه‌تی هه‌ڵبژارده‌ی عێراق ده‌ن ، سه‌رۆكی ناوبراو ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا كه یاریزانانی پله‌كانی پێشه‌نگ له یاریه‌كانی پالاَوتن ڕاسته‌وخۆ ده‌ست نیشان ده‌كرێن بۆ هه‌ڵبژارده‌كه و ڕۆژی چوار شه‌ممه 22 / 11 / 2017 له یاریگه‌كانی وه‌زاره‌تی وه‌رزش و لاوانی عێراق له شاری به‌غداد یاریه‌كانی پالاَوتن ئه‌نجام ده‌درێت .
له سه‌باحی ڕیازی یه‌وه